
ئاگاداری گشت قوتابیانی خوێندنی باڵا (ماستەر - دکتۆرا) کە ئێستا لە قۆناغی نوسینن یان گفتوگۆی نامەکەیان لەسەر مەرجی زمانی ئینگلیزی وەستاوە و ناوی خۆی تۆمار نەکردووە بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست کە لە ڕۆژانی ڕابردوو بە شێوەی ئەلیکتڕۆنی بەڕێوە چوو دەتوانن ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە ڕێککەوتی (2022/10/31.30) سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی داتایەك و بەرزکردنەوەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەو مەبەستە پێویستە فەرمانی دەست بەکاربوون لەگەڵ لیستی ناو کە مۆڕی لێدرا بێ یان نوسراوێکی پشتگیری لەو کۆلێژە بهێنن کە قوتابی خوێندنی باڵان و بەردەوامن لە خوێندن تێیدا لە خوێندنی باڵا
تێبینی/ ئەو بڵاو کراوەیە بەشداربووانە ناگرێتەوە کە ئێستا لە خولی حەوتەمی فێرکارین.
بە هیوای سەرکەوتن
بەڕێوبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2022/10/27