
دوای ڕاگەیاندنی بە ئەلیکتڕۆنی کردنی کارەکانی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی کوردستان
ئێستا دەتوانن ئەکاونتی تایبەت بە بەشداری کردن لە خولەکانی سەنتەر دروست بکەن لەم لینکەی خوارەوە:
1. ئەو بەشداربووانەی ئێستا لە کۆڕسن لە سەنتەرەکەمان پێویستە ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن ، هەر بەشداربووێک ئەکاونتی نەبێ ناتوانی بەشداری خولی حەوت و خولەکانی دواتری فێرکاری بکات.
2. ئەو بەڕێزانەی کە لە مانگی (2) تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستیان ئەنجام داوە و ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانیان وەک
- IELTS
- PTE
- Toefl iBT
- Toefl PBT
لە مانگى (6) بەراییەکانیان پێشکەش کردووە لە لیستی چاوەڕوانی دانراون بەڵام ناویان نەگەڕاوەتەوە بۆ بەشداری کردن لە خولەکان پێویستە ئەوانیش ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن بۆ بەشداری کردن لە خولەکان بەڵام ئەو (ID) کە لای سەنتەرە دەبێتەوە بنەما بۆ وەرگرتن لە خولەکان هەر بەڕێزێک ئەکاونتی تایبەتی نەبێ ئەوا ناوی نابێ بۆ بەشداری کردن لە خولی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکەمان.
3. تکایە بە ووردی پەیڕەوی خاڵەکان بکەن تا داتاکان بە تەواوی و بێ کەم و کوڕی بە دەستمان بگات.
4. لینکی ڤیدیۆ دانراوە بۆ ئاسانکاری پڕکردنەوە.
5. دواکات بۆ دروستکردنى ئەکاونت (2022/09/15)یە
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2022/09/11