ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولەکانی تەواوکاری دەکەین کە تاقیکردنەوەکان بەم خشتە و رێنماییانەی خوارەوە دەبێت :
1- تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژانی 23-8-2020 بۆ 26-8-2020 ئەنجام دەدرێت بەم شێوەی خوارەوە :
- ئاستی Elementary لە ڕۆژی یەک شەممە 23-8-2020
- ئاستی Pre-Intermediate لە ڕۆژی دوو شەممە 24-8-2020
- ئاستی Intermediate لە ڕۆژی سێ شەممە 25-8-2020
-ئاستەکانی Upper-Intermediate و Advanced لە ڕۆژی چوار شەممە 26-8-2020
2- تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ناوەندی دەکرێن لە سەنتەرەکانی هەولێر (زانکۆی سەلاحەدین) سلێمانی ( زانکۆی سلێمانی) دهۆک (زانکۆی دهۆک) ئەنجام دەدرێن بەم شێوەیە :
- سەنتەری زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی سۆران لە زانکۆی سەلاحەدین .
- سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەرمۆ لە زانکۆی سلێمانی.
- سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک و زانكۆى زاخۆ لە زانکۆی دهۆک .
3- سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاژێر (10) ی بەیانی دەست پێدەکات.
4- پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن بە بەستی ماسك و دەست كێش .
5- پێویستە بەشداربووان ناسنامەیەکی فەرمییان پێ بێت کە وێنەی خۆیانی لەسەر بێت.
6- پێویستە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر.
تێبینی/ تاقیکردنەوەکان لە هۆڵەکانی سەنتەری زمان ئەنجام دەدرێت .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان /زانکۆی سەلاحەدین