
سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test ) ڕادەگەیەنێت
ئەو بەڕێزانەی کە ئارەزووی بەشداری کردنیان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست هەیە پێویستەڕۆژانی یەکشەم و دووشەم و سێ شەم لە هەفتەی داهاتوو سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بۆ ناوتۆمارکردن.
تێبینی...
1. پسولەی بەشداری کردن بە بڕی 25.000 بیست و پێنج هەزار دینارە بۆ تاقیکردنەوەکەپسوولەکە لە سەنتەر دەبڕن.
2. لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە ئاگادارتان دەکەینەوە لەکات و شوێن و ڕۆژی تاقیکردنەوە.
3. پێداویستیەکان :
ٲ.کۆتا بڕوانامەی بە دەست هاتوو
ب.کۆپی پاسپۆرت.
ئەو بەڕێزانەی پاسپۆڕتیان نیە پێویستە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری و ناسنامەیفەرمانبەری بهێنن
تێبینی: ناونوسین لە کاتژمێر 09:00 بۆ 01:00 دەبێت.
سەبارەت بە خولەکە مەرج نیە هەمووان لە خولی یەکەم بتوانن بەشداری بکەن چونکە توانایسەنتەر دیاری کراوە ، بەڵکو بەشێکیان دەبنە Waiting list بۆ خولەکانی داهاتوو دەمێننەوە.
لە کاتی سەردانتان تکایە ماسک ببەستن.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان /زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2022/01/27
Ⓗ