
ئاماژە بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارە 25 لە 2021/07/27 خاڵی (6) شەشەم کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی سەرجەم کۆڕو کۆبوونەوەی گشتی، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و پابەندبوون بە بەیانی ئاماژە بۆ کراو، لیژنەی باڵای سەنتەرەکانی زمان بڕیایدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست(Placement Test) لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان تا
ئەو کاتەی بارودۆخی تەندروستی باشتر و جێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان/زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر
2021/08/01