ئاگاداری
ڕێنماییەكانی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا
1. تاقیكردنەوەكە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (2024/02/19) ئەنجام دەدرێت.
2. تاقیكردنەوەكە کاتژمێر (10:00)ی بەیانی دەست پێدەکات. پێویستە بەشداربوو (30) خولەک پێش تاقیکردنەوە ئامادەبێت.
3. وەڵامدانەوەى پرسيارەكان تەنها بە پێنووسى جافى شين يان ڕەش دەبێت.
4. پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت، ئەگەر پاسپۆرتى نەبوو پێویستە کارتى نیشتیمانى لابێت.
5. هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و هەر ئامێرێکى زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە قەدەغەیە.
6. هيچ روونكردنەوەيەك لەلايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگەپێدراو نيە.
7. گزيكردن بەشداربوو بێبەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.
تێبینی:
لیستی ناو و هۆلەكانی تاقیكردنەوە بە شێوەی PDF دانراوە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2024/02/18
Attachment | Size |
---|---|
High Dibloma P.T 19-02-2024.pdf1.11 MB | 1.11 MB |