
هاوپێچ لیستی ناو و بەرواری دەست پێکردنی خول و ڕۆژانی خول و هۆڵ و گروپ و کاتی خولی چوارەمی فێرکاری سەنتەرەکەمان بڵاو دەکەینەوە بە پێی ئەو خشتەیەی دانراوە.
1. ڕۆژانی دەوامی شەممە ، یەکشەم ، دووشەم کاتی ئێواران لە ئاستی (Elementary) بەرواری (2021/11/13) کۆرسەکەیان دەست پێدەکات.
2. ڕۆژانی دەوامی یەکشەمە ، دووشەمە ، سێ شەممە کاتی بەیانیان لە ئاستی (Pre-intermediate) بەرواری (2021/11/14) کۆڕسەکەیان دەست پێدەکات.
3. ڕۆژانی دەوامی سێ شەممە ، چوار شەمە ، پێنج شەممە کاتی ئێواران لە ئاستی (Pre-intermediate & Intermediate) بەرواری (2021/11/16) کۆڕسەکەیان دەست پێدەکات.
تێبینی :
- مەنهەجی کۆڕسەکە لە سەنتەر دەست دەکەوێ بۆ گشت ئاستەکان(Level).
- گۆڕینی کات و هۆڵ بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێ.
- لە ڕۆژی دەست پێکردنی خولەکە کە ئاماژەی پێدراوە لە سەنتەری زمان ئامادەبن چونکە لە یەکەم ڕۆژ غیابات وەردەگیرێ.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2021/11/10
File Attachement
Attachment | Size |
---|---|
LC Database 04_211110_183633.pdf5.62 MB | 5.62 MB |