![](/sites/default/files/inline-images/WhatsApp%20Image%202024-02-28%20at%2015.18.51_77f2006d.jpg)
ئەمرۆ ڕیکەوتی ٢٨-٢-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری ڕاگر، بەرپرسی ئیراسموس لە ز. سەڵاحەدین، سەرۆكی سەنتەر و ژمارەیەك لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلیژی زانستە سیاسیەکان سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بە سەرکەوتوویی سمینارێکی لە ژێر ناونیشانی "حوکمڕانی باش و سەروەری یاسا" بەرێوەبرد.
لەم سمینارە کە لە لایەن پ.ی.د. زوبێر رەسول بەرێوەچوو بەرێز بەختیار مام شێخ، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاهانەی کنزگتن و چێلسی، باسی لە ئەزمونی بەریتانیا لە دەستەبەرکردنی حوکمڕانی باش و سەروەری یاسا کرد و چەندین نموونەی پەیوەندیدار بە بابەتەکەی خستە روو. هەروەها ئاماژەی بە گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتان لەو بوارە بۆ پێشخستن و پاراستنی هەرێمی کوردستان کرد..
پاشان دەرگای پرسیار و سەرەنج کرایەوە و ئامادەبووان دید و پرسیارەکانیان خستە ڕوو لە کۆتاییش دا سوپاس و پێزانینی سەنتەر لە لایەن د. دلخواز إسماعيل عزيزجێگری ڕاگر پێشکەش بە بەڕێز بەختیارمام شێخ کرا.