سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی زانکۆی سەلاحەدين - هەولێر ڕاگەیاندنى خولی (14) ڕاهێنانی پێداگۆجی ( بەیانیان) دەكات. بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانى بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەین، ئەوانەى خوازيارى بەدەستهينانى نازناوى زانستين کە ئارەزووى بەشداری كردنيان هەيه لە خولی پێداگۆجی (14)، دەتوانن ناويان تۆمار بكەن له ڕێگاى لینکى فۆڕمى ئەلکترۆنى Online Application.
https://forms.gle/9HSHvkSgbWwJCXFn6
بۆ هەنگاوى یەکەم پێشکەشکار پێویسته فۆڕمى ئەلکترونى پڕ بکاتەوە تا گشت دۆکیومێنتەکان ووردبینی بۆ بکرێت و لە دواى تەواو بوونى ماوەى پێشکەشکردن و ووردبینى کردنى دۆکیومێنتەکان لیستى ناوى وە رگیراوان له خول بڵاودەکرێتەوه.
له دواى بڵاوکردنەوەى لیستى ناوى وه رگیراوان له خول، پێویستە ئەو دۆکیومێنتانەى خوارەوە ئاماده بکات له فایلێکدا و سەردانى ( سەنتەری پێداگۆجی) بکەن له زانکۆی سەلاحەدين که دەکەویتە (دێ ی زانكۆی كۆن) بۆ ڕادەست کردنى دۆکیومێنتەکان.
پێداویستی و ڕێنمایی خۆ تۆمارکردن لە خولی پێداگۆجی
- پاسپۆرت (کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
- دوو وێنەی كەسی.
- دوا بڕوانامە (ماستەر یان دکتۆرا ) / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت). وە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەو بەڕێزانەی لە ناوخۆ خوێندنیان تەواو کردووە.
- یەکسانکردنی هەمیشەیی دوا بڕوانامەى (ماستەر یان دکتۆرا ) بۆ ئەو بەڕێزانەی خوێندنیان لە دەرەوە تەواو کردووە.
- بڕوانامەى به کالۆریۆس / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت ) وه (3 ساڵ) بە سەر بڕوانامەکە تێپەڕ نەبووبێت.
تکایە سه یرى (Form1- English Language ( Score) ) بکەن بۆ زانیارى تەواو دەربارەى مەرجەکانى بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی.
- پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن ( ( Applicant Information Form-Round 14 Morning . لە خوارەوە دابەزێنە و پڕی بکەوە و پرێنتی بكه (چاپ) لەگەڵ گشت پێداویستیەکانى تر پێشكەش بكرێت.
- نوسراوی فەرمی لاری نەبوون (ڕێگەپێدان)ی شوێنی کارکردن بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە دامەزراون.
تێبینی
1- تکایه ئاگادار بن ناونوسین به ئۆنلاین واتاى ئەوە ناگەیەنێت کە بەشداربووى لە خولى 14 , پێویستە چاوەڕوانى بڵاو کردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان بکرێت.
2- تکایه ئاگادار بن له کاتى ناونوسین به ئۆنلاین گشت دۆکیومێنتەکان به بێ هەڵه دابنرێت، چونکە هیج مامەڵەیەک وەرناگیرێت له پێشکەشکار ئەگەر هاتوو کەم وکورتى (نقصی) هەبێت. ( ڕاستەوخۆ ناوى پێشکەشکار فەرامۆش دەکرێت).
3- لیستى ناوى وەرگیراوان له خولى (14 بەیانیان) لە دوای (دوو هەفتە لە ناونوسین به ئۆنلاین) بڵاودەکرێتەوه، له دواى ووردبينى كردنى گشت دۆكيومينتەكان.
4- له دوای بڵاوکردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان لە خولى (14 بەیانیان) لە سایتى زانکۆ، پێویسته گشت دۆكيومێنتەكان بە وێنەى ڕەسەن و کۆپی بێنن بۆ (سەنتەرى پێداگۆجی). بۆ ئاگادارى وێنەى ڕەسەن تەنها بۆ بە دواداچونە ( تدقیق).
5- ماوەى پێشکەش کردنى فایل - دۆکیومێنتەکان تەنها (3 ڕوژە (، لە دواى بڵاوکردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان دەست پێ دەکات.
6- تکایه ئاگادار بن تەنها ژمارەکى دیاری کراو لە بەشداربوو وەردەگرێت، واتا فۆرمی ناونوسین به ئۆنلاین ڕادەوستێت که ژمارەى بەشداربووان گەیشته ژمارەى پێویست.
7- رێکەوتى دەست پێکردنى خول وکاتى وانەکان دواتر بڵاودەکرێتەوە.
8- لە دواى بڵاوکردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان له خولى (14 بەیانیان) و دەست بەکاربونیان، پێویستە پسوولە (وصل)ی بەشداریکردن لە خولەکە بدرێت (لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆی سەلاحەدین وەردەگیرێت). بڕى بەشداریکردن له خول ( 500,000) هەزار دینارە.
بۆ زانیاری زیاتر:-
- دهتوانن پهیوهندی بهم ژمارهیە بكهن: 07507979756
- یان له ڕێگاى ئیمێلی فه رمى سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی [email protected]
Center of Pedagogical Training and Academic Development Salahaddin University – Erbil 2025-2026
1- بڕوانامەی سەنتەری زمانی ئینگلیزی (یان هاوتاکانی کە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باوەڕپێکراون) له ئاستى ((Pre- Intermediate ) بە سیستەمی خولی فێرکاری ئینگلیزی کۆن یان (Intermediate ) بە سیستەمی ئیمپریال نوى) هەبێت لە سەنتەرى زمانى زانکۆی سەلاحەدین یان سەنتەرى زمانى زانکۆکانى ترى کورستان که پەسەند کراوه له لایان وەزارەت. به مەرجەک که ( 3 سێ ساڵ بە سەر بڕوانامەکەیان تێپەڕ نەبووه).
2- یەک لەو بڕوانامانەی ئینگلیزی کە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باوەڕپێکراون وەکو له خوارەوەدا هاتووە , بە مەرجێک که ( 3 سێ ساڵ بە سەر بڕوانامەکەیان تێپەڕ نەبووبێت) , و پێویستە لە سەنتەری زمانى زانکۆی سەلاحەدينڕاستاندن ( صحة صدور) بۆ بڕوانامەکانیان بکرێت.
Have a valid certificate of English qualification and must be as follow:
| Score | Test | |
| 5 | IELTS | 1 |
| 59 | TOEFL-IBT | 2 |
| 414 | TOEFL-PBT | 3 |
| 52 | PTE | 4 |
3- له دوایین نوسراوى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژماره ( 9 /6201 ) له رێکەوتى ( 21/7/2020 ) جەخت کراوه له سه ر مەرجى تێپەڕ نەبوونى (3 ) سێ ساڵ بەسەر بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ به شدارى کردن له خولى پێداگۆجى.
| Attachment | Size |
|---|---|
| Applicant Information Form Pedagogy Course - Round 14 (Morning)368.05 KB | 368.05 KB |