ئاگاداری گشت قوتابیانی گشت كۆلێژهكانی زانكۆمان دهكهینهوه كهوا به بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران بۆ خۆپارستن له نهخۆشی كۆڕۆنا له رۆژی 29 شوباتی 2020 تا 31ی ئاداری 2020 دهكرێته پشوو و رۆژی 1/4/2020 پڕۆسهی خوێندن دهستپێدهكاتهوه.
بڕیارەكانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان :
رۆژانە زانیاریی دروست و رێنمایی پێویست لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە بە رای گشتی بدرێت.
- لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2020/2/26 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە و باخچەو پەیمانگا حکومی و تایبەتییەکانی هەرێمی کوردستان تا رۆژی 2020/3/10 بکرێتە پشوو.
- لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتـی ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـووی فەرمی (کە ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.
- بڕیاردرا گەشتی ناپێویست لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان ، یان ئەو گەشتیارانەی لە شارەکانی دیکەی عێراق دێنە هەرێم بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سنووردار بکرێت و پشکنینی پێویستیش بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە بکرێت کە دێنە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان .
- بە هیچ شێوەیەک رێگە بە قۆرخکردن و گرانکردنی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر. چاوپۆشیش لە پشکنینی پزیشکی ئەوانەش ناکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
- حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات کە گشت پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دابین دەکات وجموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.
- ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد کە پێداویستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات. پێشنیارەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیش پەسەند کران و هەردوو وەزارەتەکە راسپێردران بۆ جێبەجێکردنیان.
- ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات کە هاوکاری جێبەجێکردنی پلان و رێنماییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بن و رێنماییەکانی خۆپارێزییش لەبەرچاوبگرن و جێبەجێی بکەن.