لەڕێکەوتی ٣٠\٦ تاکو ١٣\٧ وێرکشۆپی خولی ڕاهێنانی سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون (LMS-ZANKO) لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بەسەرپەرشتی یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.د.شریف مولود شریف ئەنجامدرا، ئەو وێرکشۆپە بۆ بەرپرسانی بۆلۆنیا پرۆسێس و بەرپرسانی تۆماری گشت کۆلێژەکان بەڕێوە چوو بۆ ئاشنا بوون بە سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر. ئەم خولە لەلایەن هەردوو بەڕێزان پ.د. محمد عبدالباقی و پ.ی.د. لانە ابوبکر وەك ڕاهێنەر پێشکەش کرا.
شایەنی باسە لە کۆتا ڕۆژی خولەکە لە مەراسیمێکی شایستەدا بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە دەرچوانی خولەکە کرا.