سەنتەری توێژینەوەی زانستی/ سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەددین-هەولێر هەڵدەسێت بە پێشكەشكردنی ۆوركشۆپی زانستی: (پێشكەوتنی سامانی ئاژەڵ (مەڕ و بزن و مانگا) ئاستەنگەكان و پێشنیاری چارەسەر) لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٣ /١٠/ ٢٠٢٥ كاتژمێر ٩ ی بەیانی لە هۆڵی سیمناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی. ئاستەنگەكانی بەردەم بەرهەمهێنانی ئاژەڵ (مەڕ و بزن و مانگا) پێویستی بە چارەسەرێکی گشتگیر هەیە کە پاڵپشتی حکومەتەکان و ڕێکخراوە کشتوکاڵییەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی بەهێز و بەرنامەکانی باشترکردنی جۆری ئاژەڵەكان و دابینکردنی هاندانێکی گونجاو بۆ بەخێوكەرانی ئاژەڵەكان لەخۆبگرێت. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنانی ئاژەڵ و بەرزکردنەوەی بەردەوامیی کەرتی کشتوکاڵ و خۆشگوزەرانی بەخێوكەران بەرزکردنەوەی بەرهەمی (مەڕ و بزن و مانگا) لە هەرێمی كوردستان.
بەرنامەی ۆورکشۆپی زانستی
ژمارە | بەڕێز پێشكەشكار | بابەت | كات |
1 | پ.د. سمیر جەودەت بلال | وتەی بەڕێز ب. گ. سەنتەری توێژینەوەی زانستی | 9:30 |
2 | پ. د.سالم عمر رۆوف | بەخێوكردنی مەڕ و بزن و مانگا، ئاستەنگەكان و پێشنیازی چارەسەر. | 9:45 |
3 | پ.ی.د. بیستون حسن احمد | بەكارهێنانی گۆشتی مامەڵەکراو و کاریگەریەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ. | 10:15 |
4 | پشوو | Coffee break | 10:45 |
5 | مامۆستا سمیرسعدون سەرتیپ | كاریگەری قهبارهی پارچهكراوی ڕووهكی گهنمهشامی له سهر كوالیتی سیلاج | 11:00 |
6 | الاء صالح ملا عزیز | سێ نەخۆشی گرینگی مەڕ و بزن و مانگا | 11:30 |
دابەشکردنی بڕوانامەکان | |||