لە پێناو وەڵامدانەوەى زۆرێک لەو پرسیارو گرفتانەى ڕووبەڕوى قوتابیانى خوێندنى باڵا دەبێتەوە، یەکەى خوێندنى باڵاى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانى وورکشوپێک بە ناونیشانى (چەند ڕێنماییەکى گرینگ لەبارەى نووسینى نامەى ماستەرو تێزى دکتورا) ، کە سێ سمینارى گرینگ تێدا پێشکەش دەکرێت بەم شێوەى خوارەوە:
ز | ناونیشانى سمینار | پێشکەشکار |
١ | چۆنیەتى نووسینى پێشەکى و پۆختەى نامە و ئەنجام و ڕاسپارده ( كيفية كتابة المقدمة والملخص والخاتمة) | پ.ی.د. ابراهیم أحمد سلیمان |
٢ | ئامادەکردنى توێژینەوەى هەڵێنجراو و بڵاوکردنەوەى ( البحث المستل – إعداده ونشره) | پ.ی.د. لقمان بهاء الدین أحمد |
٣ | چەند ڕوونکردنەوەیەک دەربارەى ڕێبەرى نووسینى زانکوى سەلاحەدین ( توضيحات حول ضوابط كتابة الرسائل والأطاريح في جامعة صلاح الدين) | پ.ی.د. عمران محمد اسماعیل |
کات: چوارشەممە، ٧/٥/٢٠٢٥، کاتژمێر ١٠ى بەیانى
شوێن: هۆڵى کوەیت لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان