ئەوەى گەلان سەرفرازدەکات هەستى نەتەوایەتييە، كە ئەمەش ڕاگرتنى خاک و نەتەوەیە، ئەو هەستە سەربەخۆیی و دڵسۆزییە، کە گەنجەكان هەستی پێدەکەن بەرامبەر بە نەتەوەکەیان.لە هەموو وڵاتێكدا ڕێگا نادرێت بێ ڕێزى بەرامبەر بە هەموو لايەنەكانى نيشتمانيان بکەن ، لە بوارى نیشتیمانپەروەریدا هەموو رەنگەکان هاوشانن و لە نێو گەنجاندا پەیوەندییە کولتووری و مێژوویی و جوگرافییە هاوبەشەکان لەخۆدەگرێت، ئەم هەستە دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ گەنجەكان بۆ کارکردن بەرە و ئامانج و ئاواتە هاوبەشەکان بۆ نەتەوەکەیان.