وەزارەتی ناوخۆ بەپشت بەستن بەتوانا زانستی و ئەکادیمییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، خولێک بۆ ئەفسەرەکانی دەکاتەوە سەبارەت بە چۆنییەتی نووسینی توێژینەوەی زانستی.
ئامانج لە ئەنجامدانی خولەکە، ڕاهێنانی ئەفسەرەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆیە لەسەر چۆنییەتی نووسینی توێژینەوەی زانستی بەتایبەتی بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە شایستەی مەبەستی پلەبەرزکردنەوەن.
خولەکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاندو زانکۆمان بەڕێز (پ.د.نەبیل عادل)ی ڕاسپاردبوو وەک مامۆستای ڕاهێنەر بۆ ئەنجامدانی خولەکە، لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە ئەو ئەفسەرانەی کە لە خولەکەدا بەشداربوون.