
کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر یەکەمین سیمپۆزیۆمی خۆی ئەنجام دەدات بە ناونیشانی "ئایندەی هونەرە جوانەکان لە نێوان ئەکادیمیەت و بەهرەدا" لە ڕۆژی (چوارشەممە) رێکەوتی (٦\٣\٢٠٢٤) لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر لەسەر رێگای کەرکوک.
" ئایندەی هونەرە جوانەکان لە نێوان ئەکادیمیەت و بەهرەدا"، کە تێیدا لێکۆڵینەوە لە بەریەککەوتنی زمانحاڵی گەشەی ئەکادیمی و بوارەکانی بەهرەی هونەری خۆڕسک دەکەین. ئامانج لەو سیمپۆزیۆمە قووڵبونەوەیە لە دیمەنە گەشەسەندووەکانی هونەرە جوانەکان و تێگەیشتن لە هاوسەنگی نێوان ئەفراندنی بنیادنراو و ئەو درەوشاوەییەی کە لە دەربڕینی هونەری تاکەکەسیدا سەر هەڵدەداو دواتریش بە سرووشتی لە دایک دەبێ. بۆیە کاتێک بیر لە پەیوەندی تۆکمە و هەمیشەیی نێوان ئەکادیمیەت و بەهرەکان دەکەینەوە، لە نزیکەوە پێشبینی داهاتووی هونەرە جوانەکان دەکەین کە دەکرێ ئەو هونەرە زیندووە سنوورە دەسکرد و ئاساییەکان تێپەڕێنێت و دواتری ئەو فۆرمە هەمەچەشنانەش لە خۆ بگرێت کە دەشێ سرووشبەخشی داهێنان بن.
ئەم سیمپۆزیۆمە دەروازەیەکی گەورە لەبەردەم دایەلۆگ و گفتوگۆی بنیادنەر و زانستی لە نێوان هەوڵە ئەکادیمییەکان و ڕۆحی بێ سنووری داهێنەری بەهرەی هونەری واڵا دەکات و بە دڵنییاییەوە دەتوانین موژدەی ئاسۆی هونەرە جوانەکان ڕابگەیەنین.
ئەم هەوڵە تژییە لە دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی بەهرەی خۆرسکی ئاودێر بە ئەکادیمبوون ئاسۆی ساڵانی داهاتوو دەخاتە سەر ڕێرەو و ڕاستە ڕێگاو نەخشە هونەرییەکەی خۆیەوە.
-پرۆگرامی سیمپۆزیۆم:
کاتژمێر (١٠:٠٠): کردنەوەی پێشانگای بەشی شێوەکاری
کاتژمێر (١٠:٠٥): ووتەی بەخێرهاتن لە لایان بەرێز ڕاگری کۆلیژ
کاتژمێر (١٠:١٠): وتاری بەرێز سەرۆکی زانکۆ
کاتژمێر (١٠:١٥): وتاری لیژنەی باڵای سیمپۆزیۆم
کاتژمێر (١٠:٢٠) :پارچەیەک موزیک لە لایان قوتابیانی بەشی موزیک.
-کاتژمێر (١٠:٣٠): پانێڵی بەشی سینەما و شانۆ/ بەڕێوەبەری پانێل/جوان بهاالدین محمد.
1- پ.د. هەرمان هاشم حامد /دهۆک
2- پ.ی.د. دلشاد مصطفى احمد / سلێمانی
3- پ.ی.د. ژیلوان تاهیر باپیر/ هەولێر
-کاتژمێر (١١:٠٠): پانێڵی بەشی شێوەکاری/ بەرێوەبەری پانێل /م.ی.اشواق احسان رمضان.
1- پ.ی.د. نعیمە محمد / سلێمانی
2- د.سەربەست احمد / دهۆک
3- د.توانا یحیی مەرجان/هەولێر
-کاتژمێر (١١:٣٠) پانێڵی بەشی موزیک/ بەڕێوەبەری پانێل/ئاشنا عمر حمد.
1- د. سرود فؤاد محمد /هەولێر
2- م.ی. بێکەس نوری عبداللە /دهۆک
3- م.ی. گۆران کامیل /سلێمانی
-کاتژمێر (١٢:٠٠) تا (١٢:١٥) کۆفی برێک
-کاتژمێر (١٢:١٥) تا (١٢:٣٠) نمایشی فیلم لە بەرهەمی بەشی سینەما و شانۆ.
-کاتژمێر (١٢:٣٠) تا (١:٣٠) گفتوگۆ لەسەر پانێڵەکان/ بەرێوەبەری گفتوگۆکان/د.سامی اسماعیل مصطفى.
-کاتژمێر (٠١:٣٠) مەڕاسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربوون لە لایەن بەرێز/سەرۆکی زانکۆ.
-کاتژمێر (٠١:٤٥) کۆتایی سیمپۆزیۆم.