سیپمۆزیۆمی نوێترین داهێنان لە تەکنەلۆژیای GNSS بەڕێوەچوو.
سیپمۆزیۆمی نوێترین داهێنان لە تەکنەلۆژیای GNSS بە بەرێوەچوو و نوێترین ئامێری GNSS بە ئامادەبووان ناسێندرا:
1. محمد علاف بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ماپکۆم لە وتەیەکدا باسی لە رۆڵی کەرتی تایبەت کرد لە پێش خستنی زانکۆکاندا وە بوونی هەماهەنگی لە نێوانیاندا لە ئاشنا کردنی زانکۆکان لە نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەم و وە باسی لە کاروچالاکیەکانی کۆمپانیای ناوبراو کرد.
2. ئەندازیار (زانیار سعید) ناساندنی (Tersus GNSS instrume
لە پرێزنتێیشنێکدا باسی مێژووی ناڤیگەیشن و بەکارهێنانی لە قۆناغە جیاوازەکان و ئەو پێشکەوتنانەی کە بە خۆیەوە بینیوە بۆ ئامادەبووانکرد وە باسی لە دواین ئامێری TS21 GNSS receiver وە بەشێوەیەکی کردەیی ناسێندرا وە ئەو ئامێرە زۆر وردە لە بواری ئەندازیاری جیۆماتیکس.
هەر لە سیمپۆزیۆمەکەدا پانێڵێک ئەنجامدرا بۆ ئەو بەڕێزانەی خوارەوە:-
1. د. دانەر حسن تاڵەبانی - بەڕێوەبەری پانێل
2. د. ئەحمەد فائز سعید سعید تاڵەبانی
3. ئەندازیار عبدالمجید عبدالله
4. بەرێز خطاب دەروێش
5. ئەژی عبدالعزیز محمدامین ئەندازیار لەکەرتی تایبەت
لە دیبەیتەکەدا چەندین زانیاری بەسوود و تازە لە بواری ناڤیگەیشن و ئامێرەکان لە لایەن پانێلێستەکان خرایەروو وە بە چەندین پرسیار و ڕاوبۆچوونی ئامادەبووان دیبەیتەکە دەوڵەمەندکرا و پانێلەکە دەرئەنجامەکانی خرایەروو.
لە کۆتایی سیپمۆزیۆمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان دابەشکرا بە سەر بەشدار بووان و رێکخەرانی پانێلێستەکە.