بەدروشمی "ئەنفال برینی جەستەی مرۆڤایەتی"
بە چاودێری بەڕێز راگری کۆلێژ پ.ی.د . موسی محمد خضر کۆلێژی ئاداب سیمپۆزیۆمی یادی 38 ساڵەی تاوانی "ئەنفال “ ڕێکدەخات
• ڕێکەوت: پێنجشەممە، 16ی نیسانی 2026
• کات 10:30 -11:30
• شوێن: کۆلێژی ئاداب - هۆڵی فەرهادی
- پێشەکی و ئامانجەکان
جینۆسایدی ئەنفال تەنها تاوانێک نییە دژ بە گەلی کورد، بەڵکو پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی مێژووی مرۆڤایەتییەوە. ئەم سیمپۆزیۆمە لە یادی 38 ساڵەی ئەنفال دا، هەوڵ دەدات لە ڕوانگەی میدیایی وزانستی، مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە تیشک بخاتە سەر ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم برینە ساڕێژنەبووە لەرێگەی بەدواداچوون و بیرهێنانەوەی شوێنەوارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەنفال لەسەر نەوەکان بەمەبەستی پاراستنی لە بیرەوەری گشتدا
وێرای زیندووکردنەوەی یادی قوربانییان و جەختکردنەوە لە ناساندنی زیاتری ئەم تاوانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. تاوتوێکردنی ڕۆڵی میدیا لە روماڵکردن و دروستکردنی رای گشتی سەبارەت بەم گەورە تاوانە .
- بەرنامەی سیمپۆزیۆم (پانێڵی گفتوگۆ)
سیمپۆزیۆمەکە لە یەک پانێڵی سەرەکی پێکهاتووە کە تێیدا پسپۆڕان و شارەزایان بابەتەکانیان پێشکەش دەکەن:
ئەم بەرێزانە بەم ناونیشانانە بەشدارن لە سیمپۆزیۆمەکە
د. چنار نامق حسن (رۆڵی میدیا لەناساندنی تاوانەکانی ئەنفالی کوردستان)
م. پەرژین جەعفر : جینۆسایدی گەلی کورد ولێکەوتەکانی
گوڵاڵەی گەرمیان : (ئەنفالی هەڵەبجە )
بەرێوەبەری سیمپۆزیۆم (ڕێباز لوقمان).
- کارنامەی سیمپۆزیۆم
1. دەستپێک: خولەکێک بێدەنگی و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و و قوربانیانی ئەنفال وجینۆسایدکراوانی کوردستان لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
2. وتەی بەخێرهاتن: لەلایەن بەرێوەبەری سیمپۆزیۆم (ڕێباز لوقمان).