بەدروشمی "میدیای کوردی لەسەردەمی جیھانگەرایی میدیاییدا"
بە چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. موسی محمەد خضر، بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلێژی ئاداب سیمپۆزیۆمی یادی 128 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕێکدەخات تێیدا ئەم بەرێزانە بەم بابەتانە بەشدارن:
د. مهدی شعبان : کوالیتیی بەرهەمهێنانی میدیایی لە هەرێمی کوردستان: خوێندنەوەیەکی زانستی بۆ ململانێی فۆرم و ناوەڕۆک لەسەردەمی فرە میدیاییدا
د. باران محمد عبدالله ( میدیایی کوردی لەسەر ئاستی میدیایی جیهانی لە کوێدایە)
د. دڵزار ساڵح سادق ڕۆژنامەی کوردستان (١٨٩٨)؛ وەرچەرخانی مێژوویی لە ناسنامەی نەتەوەیی و ڕێبازی ڕووناکبیریی کوردا
بەڕێوەبەری سیمپۆزیۆم :پ.ی.د.هاوژین عمر
گرنگی سیمپۆزیۆم
گرنگی سیمپۆزیۆم لە بەرزڕاگرتنی خەباتی ڕۆژنامەوانی گەلی کورد ویادی پر شکۆی ڕۆژنامەی کوردستان کە ساڵی 1898 لە مەنفا دەرچووە، بۆ هۆشیارکردنەی جەماوەر و ناساندنی کوردو کوردستان وتۆمارکردنی مێژوی خەباتی ئەم گەلە لە وگیان بەختکردنی لە پێناو ئازادی
ئەم سیمپۆزیۆمە لە کاتێکدایە کە میدیای کوردی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە لەگەڵ شەپۆلەکانی جیهانگەرایی. گرنگی ئەم چالاکییە لەم خاڵانەدا چڕ دەبێتەوە:
• بەستنەوەی ڕابردوو بە ئێستا: لێکۆڵینەوە لەوەی چۆن ڕۆژنامەی "کوردستان" لە ساڵی ١٨٩٨ لە مەنفا بووە بنەمای هۆشیاریی نەتەوەیی، و چۆن ئێستا لە سەردەمی دیجیتاڵیدا پارێزگاری لەو ناسنامەیە دەکرێت.
• دیاریکردنی پێگەی میدیای کوردی لەسەر نەخشەی جیهانی و تێگەیشتن لەوەی تا چەند توانیومانە ململانێی "فۆرم و ناوەڕۆک" بە سەرکەوتوویی ببڕین.
• پەرەپێدانی کوالیتی: دۆزینەوەی ڕێگەی زانستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی میدیایی کە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت.
- بایەخی بابەتەکە
"ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ لەسەر دەستی میقداد مەدحەت بەدرخان لە قاهیرە دەرچوو، تەنها وەرچەرخانێکی ڕۆژنامەوانی نەبوو، بەڵکو دەسپێکی شۆڕشێکی فیکری بوو. ئەمڕۆ کە یادی ١٢٨ ساڵەی ئەو مێژووە پڕ شکۆیە دەکەینەوە، ئەرکی ئەکادیمیی بەشی ڕاگەیاندنە کە بە وردی لەو خەباتە بڕوانێت و ڕێگەی ڕاست بۆ میدیای کوردی لە سەردەمی 'سەتەلایت و ئینتەرنێت'دا دیاری بکات، تاوەکو میدیا ببێتە پارێزەری ئەو ئازادییەی کە گەلی کورد قوربانیی زۆری بۆ داوە."