جۆری چالاکی: سیمپۆزیۆم
ماوەی چالاکی: یەک ڕۆژ (٤ کاتژمێر)
شوێن : سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی/ هۆڵی کۆچەر بیرکار
ڕێکەوتی : ٧/١/٢٠٢٦
ئەم سیمپۆزیۆمە لەلایەن سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدرێت.
١. پێشەکی
لە ساڵانی ڕابردوودا، دیاردەی توندوتیژی لە ناوەندەکانی خوێندندا (چ توندوتیژی دەروونی بێت یان جەستەیی) ڕووی لە زیادبوون کردووە. یەکێک لە هۆکارە تازە و کاریگەرەکان بۆ ئەم دیاردەیە، بڵاوبوونەوەی خێرای ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت، وەک دیاردەی - توندوتیژی ئەلیکترۆنی، بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان، و کاریگەری یارییە توندوتیژەکان، بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ژینگەی زانکۆیی. ئەم سیمپۆزیۆمە هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر ئەم پەیوەندییە و
چارەسەری گونجاو پێشکەش بکات.
٢. ئامانجەکانی سیمپۆزیۆم
1. دەستنیشانکردنی جۆرەکانی توندوتیژی لە ناوەندەکانی خوێندن.
2. شیکردنەوەی ڕۆڵی تەکنەلۆژیا و ئامێرە زیرەکەکان لە زیادبوونی توندوتیژیدا.
3. هۆشیارکردنەوەی مامۆستایان، قوتابیان دەربارەی مەترسییە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان.
4. خستنەڕووی ڕێکارە یاساییەکان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکە.
٣. ئامادەبووان
• مامۆستایان و سەرۆکی بەشەکان.
• ستافی گشت یەکەو لێژنە پەیوەندیدارەکان.
• قوتابیان.
٤. خشتەی کارنامەی سیمپۆزیۆم
کات: ٩:٠٠ی بەیانی بۆ ١:٠٠ی نیوەڕۆ
کات
وردەکاری
بڕگە
٠٩:٠٠ - ٠٩:١٥
ناونووسینی ئامادەبووان
پێشوازی ئامادەبوان
٠٩:١٥ - ٠٩:٣٥
وتەی بەڕێزسەرۆکی زانکۆ
مەراسیمی کردنەوە
٠٩:٣٥ - ٠٩:٤٥
وتەی لیژنەی ئامادەکار (کورتییەک لەسەر سیمپۆزیۆمەکە).
٠٩:٤٥ - ١٠:٠٠
سۆزان عارف/ سەرۆکی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان
باکگراوندی بابەتی سیمپۆزیۆم
١٠:٠٠ - ١١:٠٠
ناونیشان: توندوتیژی لە ناوەندەکانی خوێندن
پانێڵی یەکەم
١١:٠٠ - ١١:٣٠
گفتوگۆی لاوەکی و پشوودان
(Coffee Break)
١١:٣٠ - ١٢:٣٠
ناونیشان: خراپ بەکارهێنانی ئامێرەئەلیکترۆنییەکان
پانێڵی دووەم
١٢:٣٠ - ٠١:٠٠
خوێندنەوەی ڕاسپاردەکان و دابەشکردنی بڕوانامە- کۆتاییهێنان بە چالاکییەکە.
دەرەنجام و کۆتایی
٥. وردەکاری پانێڵەکان
پانێڵی یەکەم: توندوتیژی لە ناوەندەکانی خوێندن
لەم پانێڵەدا تیشک دەخرێتە سەر چەمکی توندوتیژی،جۆرەکانی و ڕۆڵی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و زانکۆ لەڕووبەڕووبوونەوەیدا.
بەڕێوەبەری پانێڵ: م. ئاڤان فارس (مامۆستا لە زانكۆیسەلاحەدین - كۆلێژی ئاداب)
بابەت و قسەکەران:
بابەت: ڕەفتاری توندوتیژی لە ناو زانکۆ (ناسین، جۆرەکان،لێکەوتەکان و کاریگەرییەکان)
تەوەرەکان: توندوتیژی چییە؟ چەند جۆری هەیە؟ لێكەوتەكانی چییە؟چۆن كاریگەردەكاتە سەر قوتابی لە ڕووی (كۆمەلایەتی و دەرونی)یەوە.
قسەکەر: پ.د. جوان اسماعیل بکر (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین- كۆلێژی ئاداب).
بابەت: ڕۆڵی دامەزراوەکان لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
تەوەرەکان: كاری دەزگاكەیان لە رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی لەناوەندەكانی خوێندندا (لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو).
قسەکەر: عەقید سەفین طاهر محمدامین (بەڕێوەبەریبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر).
بابەت: ڕۆڵی زانکۆ لە هۆشیارکردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوەیتوندوتیژی
تەوەرەکان: ڕۆڵی زانكۆ لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و كاری زانكۆ لەڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و كێچەڵی سێكسی لە زانكۆ و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان.
قسەکەر: د. ژیلوان محمد معروف (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین- كۆلێژی پەروەردە).
پانێڵی دووەم: خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان
ئەم پانێڵە تایبەتە بە لایەنە ئەمنی، یاسایی و پراکتیکییەکانی پەیوەست بە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و کاریگەرییان لەسەر توندوتیژی.
بەڕێوەبەری پانێڵ: م. شەرمین (مامۆستا لە زانكۆیسەلاحەدین - كۆلێژی ئاداب)
بابەت و قسەکەران:
بابەت: سیاسەت و ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەئەلیکترۆنییەکان
تەوەرەکان: سیاسەت و ستراتیژی وەزارەتی ناوخۆ بۆ كەمكردنەوەیتاوانە ئەلیكترۆنییەكان و ڕێكارە پراكتیكییەکانیان بۆڕووبەڕووبوونەوە.
قسەکەر: د. هێمن میرانی (بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ).
بابەت: ڕەهەندە یاساییەکانی خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا
تەوەرەکان: پرسە یاساییەكان و یاساكانی تایبەت بە خراپ بەكارهێنانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان
قسەکەر: د. هێڤی حسن (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین - كۆلێژییاسا).
بابەت: داتا، ئامار و ڕاسپاردەکان
تەوەرەکان: خستنەڕووی داتاكان و پێشنیار و راسپاردەكان بۆکەمکردنەوەی توندوتیژی ئەلیكترۆنی.
قسەکەر: پەیڕەو ئەنوەر سعید (لە بەڕێوەبەرایەتیبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر).
٦. دەرەنجامە چاوەڕوانکراوەکان
لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەدا چاوەڕوان دەکرێت:
• لیستێک لە "ڕاسپاردەکان" ئامادە بکرێت و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت