ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٨ـی ١ـی ٢٠٢٦ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بە هاوبەشی کۆلێژی یاسا هەڵسان بەئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی لەنێوان شەریعەت و یاسا، هۆکار وچارەسەر.
ئەم سیمپۆزیۆمە بە ئامادەبوونی “ ئومێد خۆشناو “ پارێزگاری هەولێر و “ پ.د. جمیل علی سورچی” ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و “پ.د. بەختیار صابر بایز” ڕاگری کۆلێژی یاسا و مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییان سیمپۆزیۆمی تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی لەنێوان شەریعەت ویاسا، هۆکار وچارەسەر بەڕێوەچوو
لەم سیمپۆزیۆمە چەند سیمینارێک لە چوارچێوەی دوو پانێڵ پێشکەشکران:
پانێڵی یەکەم/ تاوانی کوشتن وهۆکارەکانی
پ.د. شێرزاد عزیز سلێمان /بەڕێوەبەری پانێڵ
پ.ی.د. ابراهیم احمد سلێمان/ دیارترین هۆکارەکانی تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی.
دادوەر عبدالباسط فەرهادی/ هۆکارەکانی تاوانی کوشتن و ڕێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی- ئەزموونی دادگاکانی هەرێمی کوردستان.
م.ی. صدیق محمد حمەشریف/ ڕەهەندە کۆمەڵایەتی ودەروونیەکانی تاوانی کوشتن- شیکارییەک بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان.
دوای تەواو بوونی پانێڵەکەش، بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشکەش بە بەڕێوەبەری پانێڵ وپانێڵیستەکان کرا.
پانێڵی دووەم/ تاوانی کوشتن، خۆپارێزی وچارەسەرییەکان
پ.ی.د. محمد صباح/ بەڕێوەبەری پانێڵ
پ.د. اوزدن حسین رحمن/ چوارچێوەی یاسایی سزایی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان.
پ.ی.د. حسن پشدەری/ چارەسەری دیاردەی کوشتن لەژێر ڕۆشنایی دەق ومەبەستەکانی شەریعەت.
پ.ی.د. هێمن میرانی(بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ)/ هەوڵ وهەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کوشتن.
لە کۆتایی پانێڵەکانیش، سەرنج وپرسیارەکانی ئامادەبووان وەرگیران ولەلایەن پانێڵیستەکانەوە وەڵامدرانەوە، دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانەوە، بەخشرا بە بەڕێوەبەری پانێڵی دووەم وپانێڵیستەکان.
لە کۆتاییشدا ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆم، لەلایەن ( پ.د. ڕزگار محمد قادر) سەرۆکی لیژنەی زانستی سیمپۆزیۆم خوێنرایەوە.