ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “پ.د.شکر قرەنی عزیز” ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە سەرۆک بەشەکان و مێوانان و مامۆستایان و قوتابییان سیمپۆزیۆمی تەلارسازی سەوز بەرێوەچوو.
ئەو جۆرە سیمپۆزیۆمانە و ڕۆڵی لە هۆشیارکردنەوە و هاوبەشیکردنی بیرۆکە و کۆمەڵگا و ستراژییەکانی نوێیەکانی تەلارسازی هەیە لە بواری بەردەوامی ژینگەیی و تەلارسازی سەوز لە ناو کەمپەسی کۆلێژی ئەندازیاری، پاشان چەند سیمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن ئەو بەڕێزانەی خوارەوە:
١.د. فینک دلاوەر میران سیمنارێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی Green Architecture Strategies for the college of Engineering Campus
٢.پ. ی. د.هەردی خیرالله سیمنارێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی Green Architecture in Higher Education, Strategies, SDG Alignment, and Campus Design Guidelines
هەر لە سیمپۆزیۆمەکەدا پالێنێک ئەنجامدرا بۆ ئەو بەڕێزانەی خوارەوە:-
١.پ. ی.د.لانە ابوبکر علی بەڕێوەبەری پانێل
د.سوزان طاهر. اسماعيل - پسپۆری ئەکادیمی لە بواری Green Architecture.
٢.د. چواس عبدالهادی صابر- بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی
٣. کامیران شڤان عثمان - ڕێکخراوی روانگە فاوندەیشن.
٤. د. توانا رسول فتاح - کەرتی تایبەت ئۆفیس تەلارسازی Energy Verte