ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و نوێنەی بارەگای بارزانی و نوێنەری نووسینگەی تایبەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و “ م.هەژار عوسمان “ کارگێری لقی دوو و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ پ.د.موسا محمد” ڕاگری کۆڵیژی ئاداب و “ پ.د.هیوا مجید “ ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی "ئیدریس بارزانی؛ هێمای دیپلۆماسی، ئاشتی و یەکڕیزی"سیمپۆزیۆمی "ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردە و پێشمەرگە ئیدریس بارزانی" بەڕێوەچوو.
ئەم سیمپۆزیۆمە بە هەماهەنگی کۆلێژی ئاداب و کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.
لە درێژەی سیمپۆزیۆمەکە پانێڵێک بۆ ئەم بەڕێزانە بەڕێوەچوو.
پ.ی.د. ساسان حکمت علی - بەڕێوەبەری پانێل
پ.د. سەردار قادر محی الدین - ناونیشانی بابەت: یەکڕێزی لە دیدگای ئیدریس بارزانی
پ.ی.د. نەجیبە ئیبراهیم ئەحمەد- ناونیشانی بابەت : ئیدریس بارزانی و ستراتیژییەتی گۆڕینی هاوسەنگیی هێز.
م. کاروان جەوهەر محەمەد - ڕەهەندی نەتەوەیی لای ئیدریس بارزانی
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر