
به‌روارى 5/2/2020 رۆژى چوار شه‌ممه كاتژمێر 12.30 ى دواى نیوه‌ڕۆ له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له میانه‌ى قۆناغى دووه‌مى پێشبڕكێى دیبه‌یتى نێوان زانكۆكان وه له دیبه‌تى یه‌كه‌مى ئه‌م قۆناغه‌دا قوتابیانى زانكۆى جیهان وه زانكۆى زاخۆ به یه‌ك گه‌یشتن بۆ ئه‌نجامدانى دیبه‌یتێك له باره‌ى (ئایا پاره‌و سامان هۆكارى به‌خته‌وه‌رى مرۆڤن؟) له‌م دیبه‌یته‌دا زانكۆى جیهان توانى خاڵى زیاتر به‌ده‌ست بێنێ و براوه بێت بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو وه زانكۆى زاخۆ ماڵئاواییى له پێشبڕكێیه‌كه كرد.