![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2020-02/2019-12-24_22-54-544.jpg?itok=mUsw1UtL)
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۲٤/۱۲/۲۰۱۹ لە کولێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەددین لە میانەی قۆناغی یەکەمی پێشبڕکیێ دیبەیتی نێوان زانکۆکان قوتابیانی زانکۆی چەرمۆ و زانکۆی گەرمیان بە یەک گەیشتن بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێک لەبارەی (هاوسەرگیری لە ڕابردوودا سەرکەوتووتر بوو بە بەراورد لەگەڵ هاوسەرگیری لەم سەردەمەدا). لەم دیبەیتەدا زانکۆی چەرمۆ توانی خاڵی زیاتر بەدەست بێنێ و براوە بێت بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو وە زانکۆی گەرمیانیش ماڵئاوایی لە پیشبڕکێیەکە کرد. شایەنی باسە دیبەتی کۆتایی ئەم قۆناغە کە لە نێوان زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و زانکۆی نۆلج دەبێت دەکەوێتە دوای پشووی سەری ساڵ.