
ئەمرۆ ڕێکەوتى ۱٦ـی ۱۱ــی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، حەوتەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەكان لە زانکۆی سهلاحەدین بەهەماهەنگی
زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و رێکخراوی کەیساین پرۆژەی تایبەتی پەیپەرە نایابەکان (The Seventh Excellent Paper Symposium) بەڕێوەچوو
لەم پڕۆژەیە بە بەکارهێنانی سیستەمێکی جیهانی و شەفاف خەڵاتی دە باشترین پەيپەری ساڵ و گەنجترین توێژەری ساڵ و چالاکترین توێژەری ئافرەت کرا.
هاوکات چەند کورتە سیمینارێک لەلایەن چەند توێژەرێکی بە ئەزموونەوە پێشکەشکرا.
شایەنی وتنە لەو سمپۆزیۆمەدا، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر باشترین (١٠) توێژەر كە خاوەنی توێژینەوەی نایاب بوون دابەشکرا .
ئەم توێژینەوانە لە لایەن لێژنەیەکی پسپۆڕی بیست کەسی، لە کۆى (42) هەزار توێژینەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵبژێردران .