
زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانکۆی شچێچین Szczecin لە شاری شچێچین لە ووڵاتی پۆلەندا یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن واژۆده‌كه‌ن.
ڕێككهوتی۲۸ ی ۹ ی ۲٠۲۳ "پ.د.عه‌بدولكه‌ریم یاسین كه‌ریم " ڕاگری كۆلێژی زانست به نوێنه‌رایه‌تی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین "سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ شاندی زانكۆی شچێچین كۆبوویه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو زانكۆ.
شاندی هه‌ردوو زانكۆ گەشبینی خۆیان دەربری بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن به مه‌به‌ستی درووست‌کردنی پەیوەندییەکی هاوبەش کە دەبێتە هۆکارێک بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەکادیمی و کلتووری هەردوو زانکۆکە و باشترکردنی ئەزموونی پەروەردەیی بۆ قوتابییان و مامۆستایان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.