ئەو پێشکەشکارانەی خوازیارن لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان زانکۆی سەلاحەدین بەردەوامی بە خوێندن بدەن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ هەرسێ بەشی (شێوەکاری، موزیک، سینەما و شانۆ) لە دەرچوانی پۆلی دوازدە و پەیمانگاکانی هونەرە جوانەکان سەردانی یەکەی تۆماری کۆلێژ بکەن لە ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٤ تاکو ٢٠/٨/٢٠٢٤ بۆ ئەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن پڕبکەنەوە.
بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەوەی زۆرترین پێشکەشکار سوودمەند بێت، سەرەڕای زیادکردنی بەرچاوی ڕێژەی کورسیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە ئاسانکاری لە ڕێنماییەکاندا کراوە:
١-مەرجە گشتییەکان :
١-مەرجی ساڵانی پێشوو بۆ دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگا لادراوە.
٢-دەرفەت دراوە بە قوتابییانی بەهرەمەندی دەرچووی پەیمانگاکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە گشت بەشەکان بە مەرجێک بەهرەداربن و لە تاقیکردنەوەی چاوپێکەوتنی بەش دەربچن.
٣-نمرەی وەرگرتن بۆ قوتابییانی ئامادەیی بۆ گشت بەشەکانی کۆلێژ لە (٥٥%) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ئاسایی و تا نمرەی (٥٠%) بە شێوەی پاڕاڵێڵ.
٤-کورسییەکانی سەندیکا بەرزبکرێتەوە بۆ ١٠ کورسی بۆ هەرسێ بەش.
مەرجە تایبەتەکان بۆ بەشی سینەما و شانۆ:
١-دەرچووی (پەیمانگا و ئامادەیی-ناحكومی) وەربگیرێن بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (٦٠%) کەمتر نەبێت.
٢-دەرچوانی پەیمانگا لە بەشی
شێوەکاری و موزیک دەتوانن پێشکەشی بەشی سینەما و شانۆ بکەن.
تێبینی: ئەو قوتابیاینەی کە لە پۆلی دوازدە خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە ئێستادا پێشکەش بکەن، دوای دەرچوونیان لە خولی دووەم بە پێی کۆنمرەی دەرچوونیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر