ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱۸ ـی ۹ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.سامان حسێن" ڕاگری كۆلێژی زمان و "د.بارزان شێخ جه‌عفه‌ر " سه‌رۆكی به‌شی چینی پێشوازی له Tan Hongling, Liu Yingfei, Hai Changui له زانكۆی Zhengzhou university of light industry كرد.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م دیدیاره سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی ئه‌م شانده ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌م لێكتێگه‌یشتنه كرد كه له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ واژۆكرا له نێوان هه‌ردوولا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و پڕۆگرامی زانستی.
ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م دیداره بریتی بوون له پڕۆژه‌ی ئاڵۆگۆڕی قوتابییان بۆ مه‌به‌ستی خوێندنی قوتابییان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی جهنجیۆ و دابه‌شكردنی سكۆله‌رشیپ بۆ قوتابییان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و بتوانن بۆ گه‌شت سه‌ردانی ئه‌م زانكۆیه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له ئالۆگۆڕی مامۆستایان كرا‌و و په‌یوه‌ندی له نێوان سه‌رنته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ردوولا دروستبكریت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.