
هیوا عه‌بدولعه‌زیز پیرداود مامۆستا كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له چین بۆ ماوەی سێ هەفتە لە زانکۆی پەروەدەیی ژینگجین لە شاری جینوا ی هەرێمی ژینگجین به‌شداری له وۆركشۆپی تایبەت بە سەرکردایەتی زانکۆ و ڕیفۆڕمی سیستەمی خوێندنی باڵا كرد.
ئه‌م وۆركشۆپه وانەی پۆل و کۆبوونەوەکان و گفتوگۆ و سەردانی زیاتر لە ٧ زانکۆ و شوێنەوارەکان و ئەزموونی ڕۆشنبیری و کلتووری لەخۆ گرتبوو، ئه‌مه‌ش بۆ تێگەیشتنێکی گشتگیر و قووڵ لە مۆدێلی بەڕێوەبردنی خوێندنی باڵا لەگەڵ تایبەتمەندییە جیاوازەکانی وڵاتی چین و بەدەستهێنانی تێڕوانینی ورد بۆ پشتگیریکردنی پەرەپێدانی خوێندنی باڵا.
ڕاگەیاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.