ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱۸ ـی ۹ ـی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.شه‌ریف مولود" شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا " م.عبداللە وەیسی " سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و " د.دیار جەباری " ڕاوێژکار لە وەزارەتی ئەوقاف و " د. بشیر حداد " و سەرۆکی دادگای هەولێر و " د.ژاڵە سعید" بەڕێوەبەری گشتی و پ.د.جه‌میل عه‌لی سورچی و پ.د.بەختیار سعید و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان نۆیه‌مین سیمپۆزۆمی هاوبه‌شی كۆلێژی زانستهئیسلامییهكان و كۆلێژی یاسا له ژێر ناونیشانی ( هه‌مواری پێشنیاركراو بۆ یاسای باری كه‌سی عێڕاقی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له نێوان شه‌ریعه‌ت و یاسا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،خۆشحاڵم به‌هه‌بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه زانستییه‌ی له نێوان كۆلێژ و به‌شه‌كان هه‌یه و به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگن بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌شی زانستی و كارگێڕی.
یاسای باری كه‌سی یاسایه‌كی پێویست و گرنگه بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانی پیاو و ژن و بنه‌ماكانی خێزانداری و منداڵ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌ریعه‌ت و یاساداندراوهكان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن بۆ مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له بنه‌ماكانی خێزان و كۆمه‌ڵگه و تاك، چونكه له نێوان هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به‌یه‌كه‌وه ڕه‌گێگی هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو هه‌یه كه ده‌بێته هۆكاری هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئه‌گه‌ری لادان له‌بنه‌ماكان كێشه و لێكترازان دروست ده‌بێت و له‌و كات و ساتانه‌شدا یاساكان و شه‌ریعه‌ت ده‌بنه هۆكاری پارێزگاریكردن و ئاشته‌وایی.
نامه‌وێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌بكه‌م به‌ڵكۆ كارنامه‌ی ئه‌م سیمپۆزیۆمهم خوێندوه‌ته‌وه و خوازیارم وردی بابه‌ته‌كه له پانێڵستهكان گوێ بیستبین و تیشك بخرێته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م سیمپۆزیۆمه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئایینی.
دووباره ده‌ستتانخۆش و هه‌رسه‌ركه‌وتووبن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین - هه‌ولێر.