محمد کمال حسن - قوتابی قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی یاسا و ئایان فوئاد سمعان - قوتابی قۆناغی چوارەمی ئەندازیاری سۆفتوێر، وەک یەکێک گەنجەکانی ههرێمی كوردستان بەشداریان لەپرۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەرکرد كرد.
ئەم پرۆگرامە ساڵانە بەهەزاران داواکاری هەیە و ژمارەیەکی کەم وەردەگیرێن و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سپۆنسەر و سەرپەرشتیی دەکرێت.
لەچوارچێوەی ئەم پرۆگرامە سەردانی ویلایەتەکانی ڤێرجینیا، میشیگن و واشنتن کرا و تیایدا لەماوەی ٤ هەفتەدا بەشداریان له دەیان وانەی سەرکردایەتیی، بنیادنانی ئاشتیی و، دروستکردنی کۆککاریی و خۆڕاگریی لەکۆمەڵگا كرد و وانەکان لەلایەن پرۆفیسۆرانی هەریەک لەزانکۆکانی ڤێرجینیا، وەین ستەیت و زانکۆی کاثۆلیکی لەواشنتن دەوترانەوە.
جێگای ئاماژهپێدانه بەشداریکردنی ڕۆژانەی بهشداربووان لەکاری شارستانیی و دەستپێشخەریی کۆمەڵگا، ئەنجامدانی کاری خۆبەخشیی، ئەنجامدانی دایەلۆگی بەردەوام و سەردانیکردنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەشێکی گرنگی پرۆگرامەکە بوو و مەبەستیش لێی زیاتر پەرەدانە بەتوانای سەرکردایەتیی گەنجان بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی لەکۆمەڵگاکەیان.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین – ههولێر.