ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱۸ ـی ۹ ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.شه‌ریف مولود" شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و "پ.ی.د.مو‌سا محمد" ڕاگری كۆلێژی ئاداب و " د.حکیم قادر " سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی و "د.عصام خلیل" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازی له ( Prof Dr Cinur Ghaderi ) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی شاندی ناوبراو واژوكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن بوو له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی (PROTESTANT UNIVERSITY OF APPLIED SCIENCES) ئەڵمانی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و ئه‌كادیمی له داهاتوودا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.