ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱۹ ـی ۹ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سەعدی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شەریف مولود شەریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "پ.د.سامان حسێن" ڕاگری كۆلێژی زمان و "د.عصام خلیل " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان پێشوازی لە " Dr Yann Braem " کونسوڵی گشتی فەڕەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی ئه‌م شانده ده‌ربڕی ئاماژه‌ی بە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ و پەیوەندییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی فەڕەنسا کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە هەبوونی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان کرد و هیوای بەردەوامی و پەیوەندی زیاتری خواست.
لەگەڵ ئەوەشدا کونسوڵی گشتی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم پێشوازییە دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی زانکۆ و کونسوڵخانەی فەڕەنسا بۆ کاروباری زانستی و ئەکادیمی کرد و باسی لەوەشکرد پەرەی پێدەدەین لە زۆر بواری جیاواز کاری پێکەوەیی و ئەکادیمی ئەنجام دەدەین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.