- خولی به‌رگری شارستانی
له رێكه‌وتی 1/9/2019 فه‌رمانبه‌رانی سه‌نته‌ر له لێژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی (بێستون سلیمان احمد) به ناونیشانی (سه‌رۆكی تێبینه‌رانی هونه‌ری) وه (رۆژان خالد حمدامین) به ناونیشانی (هونه‌ری) به‌شداربوون له خولێك به‌ناونیشانی (خولی به‌رگری شارستانی) له هۆلی سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ. ئه‌م خوله بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجام درابوو بۆ ماوه‌ی (3)رۆژ كه له‌لایه‌ن مامۆستا (رێبوار عبدالمجید) ووتراوه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئه‌ندامه له لێژنه‌ی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر وانه‌كانی به شێوازێكی چروپڕ پێشكه‌شكرد بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران سوودمهندبن بۆ هه‌ركارێكی نه‌خوازراو. - ستافی ته‌كنیكی سه‌نته‌ر به‌شداریان كرد له ۆرك شۆپێك به ناونیشانی (5G Technology) له زانكۆی تیشكی نیوده‌وڵه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری ئیبن سینا بۆ فێركردنی ئه‌لكترۆنی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له رێكه‌وتی (19/12/2019-18). ناوی به‌شداربووانی سه‌نته‌ر له‌م ۆرك شۆپه‌دا :-
1. بنار دڵشاد كاكل
2. لانه عبدالله عزیز
3. ڕۆژان خالد حمدامین
4. هێژا محمد احمد - تاقیكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایان
بۆ ماوه‌ی سێ مانگه سه‌نته‌ره‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی به‌رده‌وام كه ئێستا ناوه‌كه‌ی گۆراوه بۆ سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك مامۆستای شاره‌زا له بواره جیاجیاكان كه هه‌ڵسه‌نگاندنی نازنازی زانستی بۆ مامۆستایان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆران كه خوله‌كه‌یان ته‌واو كردووه ئه‌نجام ده‌درێت له هۆڵی سه‌نته‌ری ئیبن سینا بۆ فێركردنی ئه‌لكترۆنی. - تاوتۆكردنی بروانامه‌ی دكتۆرا
به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر (د. اسماعیل موسی مراد) به‌شداربوو وه‌ك ئه‌ندام له تاوتۆكردنی بروانامه‌ی دكتۆرا به ناونیشانی
(Study of the Color-Magnitude and Color-Color Relations in Galaxy Clusters at Different Redshifts) له‌لایه‌ن قوتابی (خالد كامل محمد) به سه‌رپه‌رشتی (د. مه‌ریوان احمد رشید) له رۆژی پێنج شه‌مه ڕێكه‌وتی 6/2/2020 به پێ ی فه‌رمانی زانكۆیی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلیمانی ژماره 495 ن له ڕێكه‌وتی 24/12/2019 له گه‌ڵ چوار مامۆستای تر له زانكۆكانی عێراق. - مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی (پرۆفیسۆر دكتۆر احمد انور دزه‌یی قوتابییه‌كی ژیر مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌یی لێهاتوو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ركه‌وتوو)
مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی (پرۆفیسۆر دكتۆر احمد انور دزه‌یی قوتابییه‌كی ژیر مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌یی لێهاتوو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ركه‌وتوو) كه له‌لایه‌ن (هۆشمه‌ند رفیق) نووسراوه. به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر بانگێشت كرا بۆ ئه‌م مه‌راسیمه له رێكه‌وتی 21/1/2020 له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه تیایدا ڕاگڕ و سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك له میوانان به‌شداربوون.
ئه‌م كتێبه باس له قۆناخه‌كانی ژیانی (پ. د. احمد دزه‌یی) ده‌كات له سه‌ره‌تاوه له گوندی چالوكهوه تا بوونی به سه‌رۆكی زانكۆ، دواتر ئه‌و چالاكییه ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه به‌شداری تیایدا كردووه وه ئه‌و كۆنفرانسانه‌ی كه به‌شێكی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به هاوبه‌شی له گه‌ڵ زانكۆ و دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی جیهانی ئه‌نجامدراوه له‌و ماوه‌یه‌ی كه تیایدا سه‌رۆكی زانكۆ بووه. به‌شێكی تری ئه‌م په‌رتووكه باس له‌و ۆرك شۆپ و سیمپۆزیۆم و دیدارانه ده‌كات له ماوه‌ی (10) ساڵی رابردوودا كه زیاتر له (200) ۆرك شۆپ و سیمپۆزیۆم و دیداری ناوه‌خۆیی و نێوده‌وله‌تی ئه‌نجامدراوه هه‌روه‌ها سه‌ردان و شانده‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا وه ئه‌م پرۆژانه‌ی له‌م ماوه‌یدا جێبه‌جێ كراون و چه‌ند بابه‌تێكی تر.