له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه له رێكه‌وتی (3-3-2020) كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌رێزتان روونده‌كه‌ینه‌وه :-
- سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (چوارشه‌ممه) رێكه‌وتی (4-3-2020) نووسراوی فه‌رمی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی به‌رایی خوێندنی دبلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا له لایه‌ن وه‌زاره‌ت بۆ زانكۆكانتان ره‌وانه ده‌كه‌ین له رێگه‌ی ئیمێل.
- دوای ئه‌وه‌ی نووسراوی فه‌رمی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی وه‌زاره‌ت به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به ده‌ست زانكۆكانتان ده‌گات، ئه‌وا زانكۆكانتان راسته‌وخۆ ده‌توانن ئه‌نجامی به‌رایی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی زانكۆكانتان بلاوبكه‌نه‌وه.
- پێویسته له لایه‌ن زانكۆكان گشت داتا و نمره‌كان به شێوازی ئه‌لیكترۆنی رابگه‌یه‌نرێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه بۆ وه‌زاره‌ت هاتووه به گشت وورده‌كارییه‌كانه‌وه له پێناو په‌یره‌وكردنی شه‌فافیه‌ت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به بلاوكردنه‌وه‌ی نمره‌ی (تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی) بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی كه له تاقیكردنه‌وه ده‌رنه‌چوونه، ئه‌وا زانكۆكان سه‌رپشك ده‌كرێن له بلاوكردنه‌وه‌ی نمره‌ی تاقیكردنه‌وه یاخود له شوێنی نمره‌ی تاقیكردنه‌وه بنووسن (كه‌وتوو).
- تانه‌گرتن له (رۆژی چوارشه‌ممه‌وه تاوه‌كو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه) له لایه‌ن پێشكه‌شكاران به‌رده‌وام ده‌بێت و پێویسته به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆرمی تانه‌گرتن له‌سه‌ر وێبسایتی زانكۆكانتان به‌رده‌ست بێت و دواتر له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له زانكۆكان دیراسه‌تی تانه‌كان بكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌ت فۆرمێكی یه‌كگرتوو ئاماده ده‌كرێت و ئه‌مشه‌و بۆتان ره‌وانه ده‌كه‌ین.
سوپاسی هه‌ماهه‌نگیتان ده‌كه‌ین....له‌گه‌ڵ رێزدا...
م.ی.سه‌رتیپ خالص حسین
بەڕێوەبەرى خوێندنی باڵا
وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
لیستی ناوەکان لە خوارەوە دابەزێنە
بۆ زانین پالپشت به بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، فۆڕمی تانه‌گرتن به بێ به‌رامبه‌ره و هیچ بره پاره‌یه‌ك له پێشكه‌شكاران وه‌رناگیردرێت
بۆ تانەگرتن لە ئەنجامەکەت دەتوانی لەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی تانەگرتن پربکەیتەوە