رێکارەکانی خۆتۆمارکردنی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)
راوندی دووەم - وەجبەی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤)
زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە ٩ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەو پێشکەشکارانەی کە فەرمانی زانکۆیی و فەرمانی کارگێڕی تایبەت بە وەرگیرانیان لە خوێندنی باڵا (دپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەرچووە، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و خۆتۆمارکردنیان پێویستە ئەو هەنگاوانەی خوارەوەوە پەیڕەوبکەن.
١- بۆ زانینی پێداویستییەکانی بەڵێننامە و کەفالە، کرتە لێرە بکەن. تایبەت بە بڕی کەفالە، کرتە لەسەر نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن.
٢- فەرمانبەران، کرتە لەسەر بەڵێننامەی فەرمانبەر بکەن، و دانەمەزراوان کرتە لەسەر بەڵێننامەی دانەمەزراو بکەن بۆ دابەزاندنی فۆرمی مەبەست.
٣- کرتە لەسەر فۆرمی کەفالەی یەك کەسی، و فۆرمی کەفالەی دوو کەسی بکەن بۆ دابەزاندنی فۆرمی مەبەست.
٤- هەردوو فۆرمەکە پڕبکەنەوە و وێنەی کەسی لەسەر (دابنێن) بدەن. نابێت بەهیچ شێوەیەك فۆرمەکان واژوو بکەن.
٥- (٢) وێنە لە هەر یەك لە هەردوو فۆرمە پڕکراوەکان کۆپی بکەن.
٦- سەردانی یەکەی ژمێریاریی کۆلێژ بکەن و (٣) وێنە لە هەر یەك لە هەردوو فۆرمەکان (وێنە رەسەنەکە و (٢) وێنە کۆپیکراوەکان) بە پڕکراوی لەگەڵ خۆتان ببەن.
٧- پسوولەی پێویست* لە یەکەی ژمێریاری کۆلێژ ببڕن/وەرگرن و لەگەڵ فۆرمەکان هاوپێچێ بکەن.
٨- فۆرمەکان و پسوولەکانی ژمێریاری (ڕەسەن) ببەن بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین - بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و گرێبەستە گشتییەکان.
٩- قوتابی وەرگیراو و کەفیل(ەکان)، لە رۆژی دیاریکراو لە خوارەوە، لەبەردەم بەڕێوەبەری یاسایی و گرێبەستە گشتییەکان ئامادەدەبن و واژوو لەسەر فۆرمەکان دەکەن.
١٠- دوو وێنە لە بەڵێننامە و دوو وێنە لە کەفالە لەگەڵ پسوولەی قیستی یەکەم (بۆ وەرگیراوان لەسەر کورسی پاراڵێڵ) و رسوماتی خۆتۆمارکردن (بۆ وەرگیراوان لەسەر کورسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی تر) ببەن بۆ یەکەی خوێندنی باڵای کۆلێژ بۆ دانانی فۆرم و پسوولەکان لەناو فایلی کەسیتان.
* پسوولەی داواکراو لە قوتابیانی وەرگیراو:
- پێویستە قوتابییانی وەرگیراو لەسەر کورسی پاراڵێڵ (دپلۆمی باڵا - ماستەر - دکتۆرا)، جگە لە پسوولەی بەڵێننامە و کەفالە، قیستی یەکەمی کرێی خوێندن لە یەکەی ژمێریاری کۆلێژ بدەن بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین. بۆ زانینی بڕی قیستی یەکەم، کرتە لەسەر نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن.
- پێویستە قوتابییانی وەرگیراو لەسەر کورسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی تر (دپلۆمی باڵا - ماستەر - دکتۆرا)، جگە لە پسوولەی بەڵێننامە و کەفالە، بڕە پارەی خۆتۆمارکردن بۆ خوێندن لە یەکەی ژمێریاری کۆلێژ بدەن. بۆ زانینی بڕە پارەکە کرتە لێرە بکەن.
- پسوولەکان لەگەڵ فۆرمەکان هاوپێچ بکەن و بیبەن بۆ یەکەی خوێندنی باڵای کۆلێژ و دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و گرێبەستە گشتییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ. دوابەدوای واژووکردنیان، فۆرم و پسوولەکان ببەن بۆ یەکەی خوێندنی باڵا لە کۆلێژ.
کاتەکان و خشتەی پێشکەشکردنی مامەڵەکان:
- ماوەی راییکردنی مامەڵەی گشت کۆلێژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین تەنها (٤) رۆژە کە لە رۆژی دووشەممە ٩/١٠/٢٠٢٣ دەستپێدەکات تاکو رۆژی پێنجشەممە ١٢/١٠/٢٠٢٣ بەردەوامدەبێت.
- رۆژانی سەردانیکردنی وەرگیراوانی کۆلێژەکان بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین بەپێی ئەم خشتەی خوارەوە دەبێت:
رۆژ |
رێکەوت |
کۆلێژ |
دووشەممە |
٩/١٠/٢٠٢٣ |
زانستە ئیسلامییەکان ئاداب پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان |
سێشەممە |
١٠/١٠/٢٠٢٣ |
زمان پەروەردە زانست |
چوارشەممە |
١١/١٠/٢٠٢٣ |
ئەندازیاری پەروەردەی بنەڕەتی بەڕێوەبردن و ئابوورى |
پێنجشەممە |
١٢/١٠/٢٠٢٣ |
زانسته ئهندازیارییه كشتوكاڵییهكان هونەرە جوانەکان یاسا زانستە سیاسییەکان پەروەردەی مەخمور |
وەرگیراوانی دواخراو: بۆ زانینی ناوی وەرگیراوان بۆ راوندی سێیەمی خوێندنی باڵا کە لە ئێستادا ناتوانن دەست بە خوێندن بکەن، کرتە لێرە بکەن.
بۆ پەیوەندیکردن
- لە کاتی پێویست و هەبوونی هەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بەرپرسی خوێندنی باڵای کۆلێژەکەتان لەڕێگەی ئیمەیل کە لە خشتەی خوارەوەدا هاتووە.
ز |
کۆلێژ |
بەرپرسی خوێندنی باڵا |
ئیمێل |
١. |
زانست |
د. هێرۆ محمد اسماعیل |
|
٢. |
ئهندازیاری |
د. فاضل توفیق عولا |
|
٣. |
ئاداب |
د. شوان محمد امین طه |
|
٤. |
زمان |
د. جیهاد شوکری رەشید |
|
٥. |
کشتوکاڵ |
د. دلێر علی عثمان |
|
٦. |
بهڕێوهبردن و ئابووری |
د. کوردستان ابراهیم مولود |
|
٧. |
پهروهرده |
د. دلێر دلشاد کوردە |
|
٨. |
یاسا |
م. کفاح حمید سلطان |
|
٩. |
پهروهردهی وهرزشی |
د. علی حسین علی |
|
١٠. |
پهروهردهی بنهڕهتی |
د. ههلز عنتر ولی |
|
١١. |
زانسته سیاسییهکان |
د. نجیبه ابراهیم احمد |
|
١٢. |
زانسته ئیسلامییهکان |
د. عمران محمد اسماعیل |
|
١٣. |
هونهره جوانهکان |
د. سازە حسین رسول |
|
١٤. |
پهروهردهی مەخموور |
د. امیر محمد محمدامین |
تێبینی:
- ئەگەر ڕووبەڕووی هەر گرفتێك بوونەوە کە لەلای بەرپرسی خوێندنی باڵای کۆلێژ چارەسەر نەبوو، ئەوا دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێز د. مەهاباد سەعدی بکەن، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆ لەڕێگای ئەم ئیمەیلە، mehabad.ali@su.edu.krd
لەگەڵ ڕێزدا...
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی
Attachment | Size |
---|---|
کەفالەت دوو کەسی | 211.05 KB |
کەفالەت یەک کەسی | 210.33 KB |
ڕێنمایی وەزاری | 357.08 KB |
کەفالەی دانەمەزراوان | 212.15 KB |
کەفالەتی دامەزراوان | 212.63 KB |
نرخی خۆتۆمارکردنەکان | 553.7 KB |
فەرمانی زانکۆیی وەرگیراوان خولی دووەم دواخراوان | 839.2 KB |
فەرمانی زانکۆیی وەرگیراوان خولی دووەم | 1.83 MB |
کرێی خوێندنی باڵا | 882.46 KB |
کرێی خوێندنی باڵا پارلێل | 280.13 KB |
پێداویستیەکانی خوێندنی باڵا | 190.65 KB |
ڕێنماییەکان | 397.74 KB |