ک+  ک   ک-
 
چۆنیەتى بەرەو پێشبردنى بەشى زمانى سریانى

پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین بەوەکالەت لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى زانکۆى کامبریجى بەریتانى کرد، کە بەسەرۆکایەتى (پ.د. جیفرى خان) و شاندى یاوەرى، ئەمەو لەدیدارێکدا باس لە ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕاکان سەبارەت بەچۆنیەتى پێشکەوتنى بەشى زمانى سریانى لەکۆلیژى پەروەردەى زانکۆى سەلاحەددین، خستنە رووى هەموو پێداویستەکانى ئەم بەشە لەرووى ئەکادیمییەوە، لەلایەکى دیکەوە باسیش لەوە کرا کە زمانى سریانى بەشێکى دانەبڕاوى کۆمەڵگەى کوردستانییە، هەوڵدانیش بەردەوامە بۆ زیاتر پەرەپێدانى ئەو زمانانەى، کە لەناوچوون نزیکبوونەتەوە، سەرۆکى زانکۆ بەوەکالەت باسى لەپسپۆڕیەکانى ئەو بەشە کرد، بەباشى زانى هەموو بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ بکرێ بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنى ئەو بەشە، لەم رووەوەش هەموو هاوکاریەکى خستە روو، بۆ کردنەوەى چەندین خولى راهێنان بۆ زیاتر ئاشنابوونى ئەم زمانە، هاوکات لەماوەیەکى نزیکدا رێککەوتن واژوو دەکرێ لەنێوان هەردوو زانکۆدا بۆ ئەوەى زیاتر بەهەماهەنگى یەکتر برەو بەتوانا و پەیوەندییەکان بدەن، هەر لەنێوەندى ئەو دانیشتنەدا باس لە کۆنفرانسى ئەربائیلۆ کرا، کە سەبارەت بە لێکۆڵینەوەى زمانەوانى بوو، تا لەدواتردا ببێتە پلانێک بۆ زیاتر پەرەپێدانى ئەو بەشە.
ئەوەى شیاوى باسە لەم دانیشتنەدا یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمییەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ ئامادە بوو.

 

بەروار :٢٠١٧/٩/١٣