ک+  ک   ک-
 
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین پێشوازى لەشاندێکى باڵیۆزخانەى وڵاتى ژاپۆنى کرد

کاتژمێر ١٠ى بەیانى رۆژى پێنجەشەممە ١٢-١-٢٠١٧، د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندیکى باڵێوزخانەى ژاپۆن لەبەغدا کرد کە پێکهاتبوو لە جێگرى باڵێۆزى باڵیۆزخانەى ژاپۆن لەبەغدا و سکرتێرى یەکەمى باڵیۆزخانە ئەمەش بەیاوەرى سیروان سیرینى ئەندامى پەلەمانى عێراق لەسەر لیستى کوردستانى ، ئەمەو لەدانیشتنێکدا سەرەتا سەرۆکى زانکۆ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى لەکردنەوەى کونسلگەرى ژاپۆن لە هەولێر، هاوکات هیواى خواست پەیوەندی بێتەکایەوە لەنێوان زانکۆى سەلاحەددین بەتایبەتى و زانکۆکانى کوردستان و پەیوەندى بەستن لەگەڵ زانکۆى وڵاتى ژاپۆن، هەر لەو دیدارە شاندى میوان پێیان باش بوو چەند کورسێک بۆ زمانى ژاپۆنى بخوێندرێ بەمەبەستى فێر بوون، سەرۆکى زانکۆش جەختى لەوە کردەوە بەهاوکارى باڵێۆزخانە و کونسلەگەرى ژاپۆن و رێکخراوەکانى ژاپۆن، دەکرێ بەشێک بۆ زمانى ژاپۆنى بکرێتەوە، تا لە نزیکەوە ئاشناى کلتوورى گەلى ژاپۆنى ببین، سەرۆکى زانکۆى ئەوەشى خستە روو کە لەهەموو روویەکى زانستى و پەرەپێدان زانکۆى سەلاحەددین ئامادەى هەنگاهەنگى و هاوکارییە.
ئەوەى شیاوى باسە وڵاتى ژاپۆن لە١١-١-٢٠١٧ کونسلگەرى خۆى لەهەولێر کردۆتەوە، لەرۆژى ١٢-١-٢٠١٧ زۆ بەخێرایى چەندین دیدارى سازداوە تا لەنزیکەوە ئاگادارى هەموو بابەتەکان بێ و کردەیانە هەنگاو بۆ هەموو کارەکان بهاوێ.

 بەروار :٢٠١٧/١/١٢