دۆستێکی کورد لە زانکۆی پاڤیاى ئیتاڵی پشتگیرى زانستى زانکۆى سەلاحەدین دەکات

لە دیدارێکى نێوان د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین وپرۆفیسۆری ناسراوى ئیتاڵی لە بوارى زانستى کیمیاگەرى دا (جیۆڤانى ڤیداری) لە سەرۆکایەتى زانکۆدا، سەرۆکى زانکۆ رۆڵی پرۆفیسۆر جیۆڤانى بەرز نرخاند لە هاوکارى کردنى مامۆستاو قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین لە بواری زانستی کیمیاگەرى دا،بە تایبەت دواى پەرەسەندنى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمییەکانى نێوان زانکۆ ئیتاڵیەکان و زانکۆکانى کوردستان لە دەرەنجامى سەردانی کردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعود بارزانی) بۆ هەرێمی لۆمپاردی ئیتاڵیا و دواتریش ناردنى شاندێکى وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ئەوهەرێمە و ئەنجامدانى چەند رێکەوتنێکى ئەکادیمى لە نێوان هەردوو لادا .

زانکۆى سەلاحەدین خەڵاتى رێزلێنان دەبەخشێتە جوگرافیناسى کورد دکتۆر عەبدوڵڵا غەفوور ئیسماعیل

بە سەرپەرشتى د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین ، سەرۆکایەتى زانکۆـ کولێژى ئەدەبیات ، رێ و رەسمێکى شایەستەی رێز لێنانیانى بۆ جوگرافیاناسى کوردستان پ.ى.د.عەبدوڵڵا غەفوور ئیسماعیلى لە سەنتەرى رۆشنبیریى و کۆمەڵایەتى زانکۆدا ساز کرد .

سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین پێشوازى لەشاندێکى باڵیۆزخانەى وڵاتى ژاپۆنى کرد

کاتژمێر ١٠ى بەیانى رۆژى پێنجەشەممە ١٢-١-٢٠١٧، د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندیکى باڵێوزخانەى ژاپۆن لەبەغدا کرد کە پێکهاتبوو لە جێگرى باڵێۆزى باڵیۆزخانەى ژاپۆن لەبەغدا و سکرتێرى یەکەمى باڵیۆزخانە ئەمەش بەیاوەرى سیروان سیرینى ئەندامى پەلەمانى عێراق لەسەر لیستى کوردستانى

سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین پێشوازى لەشاندێکى سەنتەرى نێودەوڵەتى زمانى زانکۆى ئەرکنساسى ئەمریکى کرد

کاتژمێر ٩ى بەیانى رۆژى چوارشەممە ١١-١-٢٠١٧، د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوزازى لە د. لیا بێرگمان بەڕیوەبەرى سەنتەرى نێودەوڵەتى زمان لەزانکۆى ئەرکنساسى ئەمریکى کرد.

سەرۆکی زانکوی سەلاحەدین بەشداری پانیلێکى زانستى دەکات لە کونفراسی شاری کونیا لە ولاتی تورکیادا

لە میانی بەشداری کردنی سە رۆکی زانکۆی سەلاحەدین.د. ئەحمەد دزە یی لە کۆنفرانسێکی تایبە ت بە رە وشی تە ندروستی لە عیراق و چونیەتی چارە سەرکردنی بە هاوکاری زانکۆَکان و دە زگاکانی تە ندروستی کە لە شاری کونیا لە وڵاتی تورکیا بەڕێوە چوو ، کۆنفرانسەکە لە لایەن زانکۆی سە لجوق و رێکخراوی پزیشکانی دە رە وەی وڵاَت میوانداریە تی کرا.

سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە تورکیا بەشدارى لە کۆنفرانسێکى زانستى دا دەکات

د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە یاوەرى ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و پزیشکانى کوردستان بەشدارى لە کۆنفرانسێکى زانستى دا کرد لە شارى کۆنیا لە وڵاتى تورکیادا .

ووتاری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە رێ و رەسمى رۆژى ئاڵاى کوردستان

ئامادە بووانى بەڕێز شانازین بەوەى ئێمە ئەمڕۆکە وەک زانکۆى سەلاحەدین بە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و کارمەندانیەوە بە تێکڕایى ، رێ و رەسمى رۆژى ئاڵاى کوردستان دەگێڕین و سەر بۆ ئەو ئاڵا پیرۆزەى نەتەوەکەمان دادەنوێنین کە لە دامێنى دا بە هەزاران شەهیدمان بە خشى و لە پێناوى بەرز راگرتنى بە شاڵاو قوربانیمان داوە ..

زانکۆى سەلاحەدین ٤٤ کتێبێ ئەندازیارى وەردەگێڕیتە سەر زمانى کوردى

د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتیدا پێشوازی لەشاندێکى کوالیتى کونترۆڵى وەزارەتى ئاوەدنکردنەوە و نیشتەجێ کردنى حکومەتى عێراقى فیداڵى کرد، لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەموو ئەو هەوڵە بەردەوامانەى زانکۆى سەلاحەدین ئەنجامى دەدات وێڕاى ئەو هەلو مەرجە تەنگەتاوە ئابوورییانەى هەن لە پێناو بەردەوام بوونى رەوشى خوێندن و بەرز راگرتنى ئاستى زانستى .

بۆ یەکەمین جار بەشی زمانى سریانی لە زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە

لە رێورەسمێکدا لە کۆلیژی پەروەردەى زانکۆی سەلاحەدین بەشی زمانى سریانی بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە، لە رێورەسمەکەدا کە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو نوێنەری وەزارەتی پەروەردەو سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرەکەی و بەرێوەبەری ناحیەی عەنکاوەو ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و مامۆستایان زانکۆ تێیدا ئامادەبوون، بۆ یەکەمین لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بەشێک بکرێتەوە کە تایبەت بێت بە زمان و کەلتورو ئەدەبی سریانی وەک پێکهاتەیەکی تایبەتی هەرێمی کوردستان.

زانکۆی ئەلبێرتای نێودەوڵەتی لقێکی خۆى لە کوردستان دەکاتەوە

د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدی کرد، کە پێکهاتبوون لە کیو یۆنگ راگری کۆلیژی پزیشکی گشتی و بریتا بارۆن بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و جو مارک بەڕێوەبەری جێبەجێکارو ستان بلید راگری کۆلیژی کشتوکاڵ و ژینگە.