له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و پسپۆرِه هه‌مه‌جۆره‌كانی زانكۆ پێشوازی له دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین بهرِێوهبهری بهرِێوهبهری ئینستتیوتی توێژنه‌وه‌ی رۆژههلاَتی ناوهرِاست (مێری)كرد له دانیشتنێكدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و مێری كرا له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ بهگهرِخستنی توانا‌و ئه‌زموونی خۆماڵی ئه‌كادیمیسته‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له پسپۆرِییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت بواره‌كانی سیاسی و ئابووری، تا پشكداربن له پانێڵی كۆرِبهندهكانی ئینستتیوتی مێری كه له بواره هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سازی ده‌كات، هه‌روه‌ها برِیاردرا بۆ كاراكردنی توانستی ناوه‌خۆیی مامۆستایانی زانكۆ یاداشتێكی له‌یه‌كگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا واژوو بكرێت تا به‌شدارییه‌كانی مامۆستایانی زانكۆ كه له واقیعی سیاسی و ئابووری كوردستانه‌وه نزیكترن چالاكتربێ و په‌یامه‌كان له‌و بۆنه‌و كۆرِبهندانه باشتر بگه‌نه جیهانی ده‌ره‌وه. شیاوی باسه ئینستتیوتی مێری له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاركردنی دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه له سازكردنی سمینار‌و كۆرِو چالاكی هزریی له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی له ئه‌وروپاو ولاَتانی هه‌رێمایه‌تی و رۆژئاوا بانگهێشت كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر واقیعی سیاسی و ئابووری كوردستان، بهلاَم ئێستا وێرِای به‌رده‌وامیدان به‌م چالاكییه كار ده‌كات هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان به‌تایبه‌ت گه‌وره زانكۆكه‌ی كوردستان زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكات.
بەروار: ٠٤/٧ /٢٠١٥