ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٦ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.فرهاد عەلی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و " هندرێن طاهر" بەڕێوەبەری گارگێڕی گۆڕانکاری و دەستاودەستکردنی لە دوو پۆست ئەنجامدا
جێگای ئاماژەپێدانە لە جێگای " م.سۆران عەبدوڵا " ئاراس عەبدوڵلا" وەک بەڕێوەبەری ژمێریاری سەرۆکایەتی دەستبەکاربوو.
لە جێگای " م.ئەیاد احمد" ڕێباز نەسرەدین " وەک بەڕێوەبەری بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت دەستبەکار بوو
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕۆڵی ناوبراوانی بەرزنرخاند کە لە ماوەی ڕبرادوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاریان بۆ سەرکەوتنی زانکۆی سەلاحەدین کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا هیوای سەرکەوتنی لە قۆناغی تازەی خوێندن بۆ خواستن .
لەبەشێکی تری ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەرە تازەکان خواست و پاڵپشتی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی بۆ دووپاتکردنەوە .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.