ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " نێچیرڤان کەلاری " سکرتێری یەکێتی قوتابییانی کوردستان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک ڕاگر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و نوێنەری قوتابییان بڕوانامەی بەسەر بەشداربووانی پڕۆژەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین دابەشکرد.
لەسەرەتادا سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەی لێکردن لە ماوەی ۱٠ ڕۆژ ئەم ژمارە قوتاببیە توانییان زیاتر لە٤٠٠ فۆڕم بەخۆڕایی بۆ دەرچووانی پۆلی ۱۲ بەسەرکەوتوویی و بەبێ بەرامبەر پڕبکەنەوە.
لەبەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا سکرتێری یەکێتی قوتابییان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و داوایکرد ساڵی ئاییندە پلانی تۆکمەتر دابنێن بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر هەبێت بۆ خزمەتکردنی دەرچووانی پۆلی ۱۲
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.