ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی زانکۆی سەلاحەدین بە سپۆنسەری پارێزەر سەفین یاسین و ئامادەبوونی" پ.د.فەرهاد عەلی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری قوتابییان و " پ.د.احمد کۆچەر" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و " پ.د.بەختیار صابر " ڕاگری کۆلێژی یاسا و "پ.د.سامان حەمەد" بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی زانکۆ کۆتایی بە پاڵەوانییەتی تۆپی پێی بچووکراوە هات بۆ سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆکەمان کە (١٦) کۆلێژە .
لە یاری کۆتایی هەردوو کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و کۆلێژی یاسا کەوتنە بەرامبەر یەک و بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان یاریەکەی بردەوە و بووە پالەوانی خولەکە و دواتر لەلایەن میوانانی ئامادەبوو خەلاتەکان بەسەر ناوبژیوانان و هەردوو تیپ و یاریزانان دابەشکرا.