لەمیانی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەفتەی یەكەمدا زنجیرە سیمینارێكی بۆ قوتابییان و مامۆستایان ئەنجامدا.
چالاكییەكان پەیوەستبوون بە چونیەتی خۆپارێزی، بەرەنگاربوونەوەی گێچەڵ و خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان.
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا چالاكییەكان لە كۆلیژەكانی (زانستە ئیسلامییەكان، پەروەردەی مەخموور و كۆلێژی زمان) بەێوەچوون و بەردەوام دەبن.
شیاوی ئاماژەیە، بە فەرمانی "پ.ی.د. كامەران یونس محمدامین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، لەئاستی سەرۆكایەتی لێژنەیەكی باڵا پێكهاتووە بە نوێنەرایەتی مامۆستایانی پسپۆر لە گشت كۆلێژەكان، كە ئەركی سەرەكی لێژنەكە بریتییە لە پەرەپێدانی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان.