ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتی٢٠١٦/٤/١١ د. محەمەد رەشید موختار سەرۆکی زانکۆ بە وەکالەت بە ئامادەبوونی راگری کۆلیژی زمان و سەرۆکی بەشی زمانی ئەڵمانی و بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمیەکانی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد، کە پێکهاتبوون لە د. کریستیان هڵشۆرستر بەرپرسی رێکخراوی JAADی ئەڵمانی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خاتوو جولیانا ویکلیس مامۆستا لە بەشی ئەڵمانی.
لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ بە وەکالەت خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی وەفدی ناوبراو دەربڕی، هیوای خواست هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوانیاندا بەردەوام بێت، هەروەها سوپاس هەر جۆرە پشتگیرییەکی رێکخراوی ناوبراویشیکرد بەمەبەستی برەودان بە رێرەوی زانستی.هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە وەرگرتنی (٢) قوتابی لە بەشی زمانی ئەڵمانی بۆ خوێندنی ماستەر، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببن بە مامۆستا لە بەشی ئەڵمانی زانکۆی سەلاحەدین.
بەروار :٢٠١٦/٤/١١