1. Development on Online Course
به‌شداربوونى به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر (د. إسماعیل موسى مراد) له كردنه‌وه‌ى رێوره‌سمى ۆرك شۆپێك به ناونیشانى (Development on Online Course) له زانكۆیى ئیشق له رێكه‌وتى 12/11/2017 و تیایدا به‌رێزیان سیمینارێكیان به ناونیشانى (An Introduction on AVC E-Learning Center at SU) پێشكه‌شكرد و رۆشنایى خسته سه‌ر پرۆژه‌ى فێركردنى ئه‌لكترۆنى له زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و جه‌ختى كرده سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه:-
- Historical Introduction
- All training for the trainers
- All workshops
- All training course
- All seminar
- Other activities
2.NANO TECHNOLOGY
به‌شداربوونى به‌رێز (د. إسماعیل موسى مراد) به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا له ۆرك شۆپێك ده‌رباره‌ى نانۆ ته‌كنه‌لۆجى له كۆلێژى ئیشق له رێكه‌وتى 24/12/2017 به به‌شدارى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و زانكۆى سلێمانى و زانكۆى دهۆك و زانكۆى چه‌رمۆ و زانكۆى كۆیه و زانكۆى سۆران و زانكۆى زاخۆ.
3. ژینگه
له رێكه‌وتى 31/1/2018 خاتوو (دڵخواز جبار عبدالله) فه‌رمانبه‌ر له سه‌نته‌ره‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ندام لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى به‌شداربوو له ۆرك شۆپێك به‌ناونیشانى (ژینگه) له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ، باس له هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك كرا له لایه‌ن قوتابیان و لێژنه‌ى ته‌ندروستى كۆلێژه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ى كۆلێژه‌كان. هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵمه‌تى چاندنى نه‌مام كرا بۆ كردنى به‌شێكى زۆرى كۆلێژه‌كان به سه‌وزایى وه هه‌وڵ بدرێت قوتابیان له توێژینه‌وه‌كانیان گرنگى تایبه‌ت به بابه‌تى ژینگه بده‌ن وه هه‌وڵ بدرێت زبڵ و خاشاك له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ریساكلین بكرێت وه دووباره بۆ شتى پێویست به‌كار بهێنرێت.
4. NANO TECHNOLOGY
به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى به‌رێز (د.اسماعیل موسى مراد) به‌شداربوو له ۆرك شۆپی دووه‌م ده‌رباره‌ى نانۆ ته‌كنه‌لۆژى بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له رێكه‌وتى 23 - 2018/12/24 كه ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن به‌شى فیزیا له كۆلێژى په‌روه‌ده‌ى زانكۆى ئیشق. ئه‌م ۆرك شۆپه كرایه‌وه به ئاماده‌بوونى به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆى ئیشق (د. ئیدریس هادى) وه یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌رێز (د. مسته‌فا سابیر). ئه‌م ۆرك شۆپه به هه‌ماهه‌نگى حه‌وت زانكۆ به‌رێوه‌چوو (زانكۆى سه‌لاحه‌دین، زانكۆى سۆران، زانكۆى دهۆك، زانكۆى سلیمانى، زانكۆى گه‌رمیان، زانكۆى چه‌رمۆ، زانكۆى كۆیه، زانكۆى زاخۆ) كه تیایدا كۆمه‌ڵێك سمینار پێشكه‌شكرا سه‌باره‌ت به نانۆ ته‌كنه‌لۆژى له‌لایه‌ن ئه‌و توێژه‌رانه‌ى به‌شداربوون له‌م ۆرك شۆپه‌دا جگه له پێشكه‌شكردنى گفتوگۆى ئه‌كادیمى سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى پاككردنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن توێژه‌ران، له كۆتایدا بڕوانامه به‌خشرا به به‌شداربووان.
5. كاریگه‌رى مۆبایل له‌سه‌ر منداڵ
له رێكه‌وتى 2019/1/17 سه‌نته‌ره‌كه‌مان ۆرك شۆپێكى تایبه‌تى كرده‌وه بۆ كۆلێژه‌كانى (په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ى بنیات، زانست، كشتوكاڵ، كارگێرى و ئابوورى) له زانكۆكهماندا.ئامانجى ئه‌م ۆرك شۆپه بریتى بوو له دۆزینه‌وه‌ى كاریگه‌رى ژینگه له سه‌ر خه‌ڵك (منداڵ، هه‌رزه‌كار، پێگه‌یشتوو) له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌و زامن كردنى ژیانێكى ته‌ندروست وه دیاریكردنى كاریگه‌رى تیشكى مۆبایل له‌سه‌ر منداڵ وه ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه باسكرا:-
1. رێگاكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى تیشكى مۆبایل.
2. كاریگه‌ریه‌كانى به‌كارهێنانى یاری یه ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌سه‌ر كاركردن و كارامه‌یى ژیانى كۆمه‌لایه‌تى.
3. بۆچوونى پزیشكان.
4. زانایان و توێژه‌ران چى ده‌ڵێن ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى ئامێرى مۆبایل.
5. چى ئه‌نجام بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى منداڵ.
6. ڕاسپارده و پێشنیاره‌كان.
ئه‌م ۆرك شۆپه (3) كاتژمێرى خایاند وه (73) مامۆستا به‌شداربوون.
6. گێچه‌ڵى ئه‌لكترۆنى
له رێكه‌وتى 7/2/2019 له سهنتهركهمان ۆرك شۆپێك به‌رێوه‌چوو به ناونیشانى (گێچه‌ڵى ئه‌لكترۆنى) له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر به‌رێز (د. إسماعیل موسى مراد). كه تیایدا (80) مامۆستا به‌شدار بوو له كۆلێژه‌كانى (كشتوكاڵ، یاسا، زمان، په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى، زانسته سیاسیه‌كان، په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه).
جیهانى عهولهمهى نوێ له به‌رهه‌مى به‌كارهێنانى تۆرى ئینته‌رنێت وه ده‌ركه‌وتنى ئامرازه‌كانى په‌یوه‌ندى وه‌كو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان (ئینستیگرام، فیس بووك، تویته‌ر، سناپ چات، ...هتد) وه‌كو هه‌موو جۆره پێشكه‌وتنێك ئه‌م پێشكه‌وتنه بووه هۆى ئه‌وه‌ى جۆره‌ها تاوان بێته ئاراوه كه بریتى یه له گێچه‌ڵى ئه‌لكترۆنى.
گێچه‌ڵى ئه‌لكترۆنى به‌یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تاوان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رۆشنبیریان نى یه ده‌رباره‌ى تۆرى ئینته‌رنێت و ئه‌وانه‌ى زانیاریان نى یه ده‌رباره‌ى ئاسایشى ئه‌لكترۆنى هه‌ژمار ده‌كرێت. كه ده‌بێته هۆى دروستكردنى كێشه‌ى ده‌روونى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه گێچه‌ڵى پێ ده‌كرێت.
ئه‌و گێچهڵیهى كه پێشتر هه‌بوو زۆر جیاواز بوو له‌و گێچهڵیانهى كه ئێستا ده‌یبینین كه پێ ى ده‌وترێت (گێچه‌ڵى ئه‌لكترۆنى)، بریتى یه له جۆره گێچهڵیهك كه ئامرازه‌كانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ دژى قوربانى به‌كاردێنێت، كه ئابرووبردن به بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامى ده‌دات یاخود به بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌ك كه په‌یوه‌ندى به كاره‌وه هه‌بێت یاخود جۆره‌ها كارى تر‌ى نایاسایى قوربانیان له رێگه‌ى ئیمێڵه‌وه یان سۆشیاڵ میدیاوه ده‌دۆزنه‌وه.
وه له‌به‌ر كه‌مى رۆشنبیرى ده‌رباره‌ى یاسا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئه‌وانه‌ى كه گێچه‌ڵیان پێوه ده‌كرێت بێ ده‌نگ ده‌بن له ترسى ئابروو چوون كه كاریگه‌ریه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر رووخانى ده‌روونى قوربانیه‌كه وه كار ده‌كاته سه‌ر خێزان وه دواتر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا. كێشه‌ى ئینته‌رنێت به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ته‌ى ئه‌لكترۆنى ده‌ستى به زیادبوون كرد وه منداڵان چینى سه‌ره‌كین كه ده‌كرێنه ئامانجى ئه‌م گێچهڵیه.
له كۆتاییدا ڕاسپارده‌كانى ئه‌م ۆرك شۆپه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوو:
1. ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك (دادگا، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، میدیاكان).
2. گرنگی پێدان به هۆشدارى به ئه‌ندامه‌كانى خێزان ده‌رباره‌ى تاوانى ئه‌لیكترۆنى ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى خول و پێشكه‌شكردنى سمینار دێته دى.
3. سوود وه‌رگرتن له‌و كه‌سانه‌ى كه شاره‌زاییان هه‌یه له ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ.
4. یاساى تایبه‌ت ده‌ربكرێت بۆ كه‌سى تاوانبار.
7. Academic Research Strategies
به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا (د. إسماعیل موسى مراد) به‌شداربوو له ۆرك شۆپێك به ناونیشانى (ستراتیجیه‌تى توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى) بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له رێكه‌وتى (4 - 2019/5/5) له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه/ به‌شى فیزیا كه تیایدا (پ. ى. د. اسعد حمید إسماعیل) سه‌رۆكى به‌شى فیزیا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه:
1. چۆن توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌كرێت.
2. چۆن توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌گاته قۆناغى كۆتایى.
3. جۆره‌كانى توێژینه‌وه‌و دیاریكردنى گۆڤارى تایبه‌ت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى پله به‌رز جیاوازى له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌كانى تر.