1. كردنه‌وه‌ى خولى (Word Cloud & Cloud Computing) له رێكه‌وتى 10/1/2018 بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ بۆ مامۆستایى زانكۆ كه تیایدا مامۆستایانى كۆلێژى كشتوكاڵ و كۆلێژى زانست و كۆلێژى به‌رێوه‌بردن و ئابوورى و كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنیات ئاماده بوو كه ژماره‌یان (22) مامۆستا بوو.
2. به‌شدارى كردنى سه‌نته‌ره‌كه‌مان له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى خولى (4)مى په‌ره‌پێدانى توانایى ئه‌كادیمى بۆ هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له رێكه‌وتى 8/1/2018. به‌رێز (د. إسماعیل موسى مراد) به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌كه‌مان باس له گرنگى زانستى كۆمپیوته‌ر كرد له بوارى فێركردن و په‌روه‌رده‌دا هه‌روه‌ها باسى سهنتهرهكهمانى كرد له بوارى فێركردنى ئه‌لكترۆنى وه كار ده‌كا بۆ گۆرینى وانه‌ى كلاسیكى له ناو هۆڵ بۆ وانه‌ى ئه‌لكترۆنى.له رێكه‌وتى 22-23/ 1 /2018 مامۆستایانى به‌شداربووى خولى په‌ره‌پێدانى تواناى ئه‌كادیمى له سه‌نته‌رى ئیبن سینا ئاماده‌بوون بۆ وه‌رگرتنى وانه‌كانیان ده‌رباره‌ى فێركردنى ئه‌لكترۆنى وه چۆنیه‌تى تۆماركردنى وانه‌كانیان، وه ئه‌م خوله ووتراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر به‌رێز (د. إسماعیل موسى مراد).
3. كردنه‌وه‌ى خولى ئه‌نیمێشن له رێكه‌وتى 29/1/2018 له لایه‌ن به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر (د. إسماعیل موسى مراد) وه به‌رێز (م. وشیار محمد امین) بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بۆ (30) مامۆستاى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین كه تیایدا باس له گرنگى ئه‌نیمێشن وه چۆنیه‌تى دروست كردنى كرا بۆ مامۆستایانى به‌شدار بوو.
4. ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌موو بواره جیاوازه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا كه بوارى په‌روه‌رده‌ش ده‌گرێته‌وه وه رێگاكان و چۆنیه‌تى ووتنه‌وه‌ى وانه‌كان و ئامانجه گشتیه‌كان له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یى. بۆیه سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ى خولێك بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى پریزى بۆ مامۆستایانى زانكۆ بۆ ناساندنى و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ رۆژانه دوو كاتژمێر له رێكه‌وتى 2018/3/6 بۆ (102) به‌شداربوو. له سایتى پریزى مامۆستا ده‌توانێت بیرۆكه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات به به‌كارهێنانى چه‌ند ئامرازێكى ساده به‌نمایشكردنى بیرۆكه‌كه و هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به نزیك كردنه‌وه بۆ بینینى زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌كه. ئه‌م خوله ووتراوه له‌لایه‌ن به‌رێز (م. سۆران سابیر عوسمان) ئه‌م خوله‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بوو بۆ مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى پرۆسه‌ى فێركردن وه سوود وه‌رگرتن لێى و پێشكه‌ش كردنى بیرۆكه‌ى نوێ به شێوه‌یه‌كى ساده بۆ ئه‌وه‌ى بگات به قوتابیان به شێوه‌یه‌كى خێرا و ئاسان.
5. ئاماژه به په‌یوه‌ندى كردن له گه‌ڵ زانكۆى ئیشق بۆ كردنه‌وه‌ى ۆرك شۆپێك بۆ دوو گروپ له مامۆستایانى زانكۆى ئیشق گروپى یه‌كه‌م له رێكه‌وتى 20-21/ 5 / 2018 وه گروپى دووه‌م له رێكه‌وتى 27-28/ 5 /2018 له سه‌نته‌ره‌كه‌مان به پێى خشته‌ى تایبه‌ت بۆ (9) مامۆستا. مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى فێركردنى ئهلكترونیه له زانكۆى ئیشق. له‌م ۆرك شۆپه‌دا چه‌ند وانه‌یه‌ك ووتراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وه به‌رپرسى هۆبه‌ى IT له زانكۆى ئیشق له گه‌ڵ ستافى ته‌كنیكى سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ چۆنیه‌تى تۆماركردنى وانه‌و گۆرینى بۆ تایم شیت وه چۆنیه‌تى دانانى پرسیار و وه‌ڵام.
6. سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌وڵ ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگاى نوێ بۆ پێشكه‌شكردنى بابهتهكان به شێوازێكى زانستیانه هه‌روه‌ها بۆ زیادكردن و ڕاكێشانى سه‌رنجى قوتابیان وه گۆرینى رۆتینى رۆژانه. سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ى خولى Animation له رێكه‌وتى 23/10/2018 بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بۆ (14) مامۆستاى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، ئه‌م خوله له‌لایه‌ن به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر (د. اسماعیل موسى مراد) وه به‌رێز (م. هوشیار محمد امین) وتراوه. له‌م خوله‌دا باس له پێشه‌كیه‌ك كرا ده‌رباره‌ى Animation هه‌روه‌ها جۆره‌كانى وێنه‌ى جولاو وه چۆنیه‌تى دروستكردنى وێنه‌ى جولاو به شێوه‌ى پراكتیكى.
7. كردنه‌وه‌ی خولى ڕاهێنانی (تیرۆریزم و پیسبوونی ئه‌لكترۆنی) له رێكه‌وتی 11-13/ 12 / 2018 بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ مامۆستایانی زانكۆ كه تیایدا مامۆستایانی كۆلێژی (كشتوكاڵ، زانسته رامیارییه‌كان) به‌شداربوون كه ژماره‌یان (13) مامۆستا بوو ئه‌م خوله ووتراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر به‌رێز (د. اسماعیل موسی مراد).
8. كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانی (پیسبوونی بۆشایی ئاسمان) له رێكه‌وتی 18-20/ 12 / 2018 بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ مامۆستایانی زانكۆ كه تیایدا مامۆستایانی كۆلێژی (كشتوكاڵ، زانسته رامیارییه‌كان، په‌روه‌رده‌ی بنیات، كارگێری و ئابووری، ئه‌ندازیاری، یاسا، په‌روه‌رده) به‌شداربوون كه ژماره‌یان (53) مامۆستا بوو ئه‌م خوله ووتراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر به‌رێز (د. اسماعیل موسی مراد).