چاككردنه‌وه‌ى ئامێره‌كان و تۆماركردنى وانه‌كان
- ستافى ته‌كنیكى سه‌نته‌ر (لانه عبدالله، هێژا محمد، بنار دڵشاد، سلوى حسون) كارده‌كه‌ن له سه‌ر گۆرینى وانه‌ى تۆماركراو له ستۆدیۆكانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان وه ئه‌و پریزینتێشنهى كه مامۆستا ئاماده‌ى كردووه بۆ وانه‌كه وه گۆرینیان بۆ تایم شیت ته‌كنه‌لۆژى بۆ دروستكردنى وانه‌ى ئه‌لكترۆنى. وه ئه‌م وانه‌یه ئه‌پلۆد ده‌كرێت له وێب سایتى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكاران سوود له‌م وانه‌یه ببینن.
- هه‌ریه‌ك له خاتوو (لانه عبدالله) و خاتوو (هێژا محمد) كارده‌كه‌ن له چاككردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له ئامێره ئهلكترۆنیهكانى هۆڵى ڕاهێنان و ستۆدیۆكانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان وه پێشكه‌شكردنى پێشنیار بۆ باشتر كاركردن له هه‌ریه‌ك له هۆڵى ڕاهێنان و ستۆدیۆكان.
- له رێكه‌وتى15/10/2018 هه‌ریه‌ك له خاتوو (سلوى حسون سعدون) وه به‌رێز (هه‌رێم عزیز حمد امین) به‌شداریان كرد له خولى ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئامێرى (iFace 1000) كه تایبه‌ته به (Fingerprint) له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بۆ چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌م ئامێره.
- له رێكه‌وتى 18/10/2018 به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر به‌رێز (د. إسماعیل موسى مراد) سه‌ردانى پێشانگاى نیوده‌وله‌تى هه‌ولێرى كرد بۆ كتێب هه‌روه‌ها به‌رێزى ئه‌م كتێبانه‌ى بۆ سه‌نته‌رى ئیبن سینا كرى.
1. Universal Webster Dictionary
The World Famous English Dictionary
2. After Effect CS 6/CC
Visual Effect Motion Graphics
3. My SQL
قاعدة بيانات الويب الاساسية
- له رێكه‌وتى 4/12/2018 به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لیكترۆنى (د. إسماعیل موسى مراد) به‌شدارى له ۆرك شۆپێك كرد ده‌رباره‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى كه رێكخرا له‌لایه‌ن زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى / سه‌نته‌رى توێژینه‌وه و دیراساتى ستراتیژى كه تیایدا پرۆفیسۆر (جمال أسعد) ڕاگرى كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى، پرۆفیسۆر (میسرا) له به‌شى ماتماتیك، خاتوو (شه‌هلا هێمن إسماعیل) له به‌شى په‌روه‌ده‌ى گشتى وه (د. عبدالستار ) له به‌شى كارگێرى كار به‌شداربوون به ووتنه‌وه‌ى وانه له‌م ۆرك شۆپه‌دا. جێگاى ئاماژه‌یه ئه‌م وانانه كه له‌لایه‌ن ئه‌م به‌رێزانه ووتراوه بۆ ئاماده‌بووان ده‌رباره‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى هه‌نگاوى یه‌كه‌مه كه ئێمه له سه‌نته‌رى ئیبن سینا ده‌ستمان پێ كرد له ساڵى 2010 له سمینارهكانمان كه له كۆلێژه‌كان ووتراوه پاش گه‌رانه‌وه‌مان له خولى فێربوون له زانكۆى فیلادلفیا و ئه‌نقه‌ره.
- به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر (د. إسماعیل موسى مراد) به‌شدارى گفتوگۆى قوتابى ماسته‌ر (شادان سعدی صالح)ى كرد به ناونیشانى (دراسة و تتبع نشاط النيوترينو الشمسي للدورة الشمسية 23) له به‌شى زانستى فیزیا /كۆلێژى زانست / زانكۆى كه‌ركوك وه‌ك سه‌رۆكى لێژنه له رێكه‌وتى 8/1/2019 له زانكۆى كه‌ركوك.
-
له رێكه‌وتى 2019/1/27 به‌رێز (د. إسماعیل موسى مراد) به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنى له‌گه‌ڵدا كرا له به‌رنامه‌ى نووڕۆژ له كه‌ناڵى رووداو ده‌رباره‌ى (كاریگه‌رى تیشكى مۆبایل له‌سه‌ر منداڵ) وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژینگه و خه‌ڵك (منداڵ، هه‌رزه‌كار، پێگه‌یشتوو) له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌و زامن كردنى ژیانێكى ته‌ندروست وه دیاریكردنى كاریگه‌رى تیشكى مۆبایل له‌سه‌ر منداڵ وه ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه باسكرا:-
1. رێگاكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى تیشكى مۆبایل.
2. كاریگه‌ریه‌كانى به‌كارهێنانى یاری یه ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌سه‌ر كاركردن و كارامه‌یى ژیانى كۆمه‌لایه‌تى.
3. بۆ چوونى پزیشكان.
4. زانایان و توێژه‌ران چى ده‌ڵێن ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى ئامێرى مۆبایل وه لایه‌نه ئه‌رێنى و نه‌رێنیه‌كانى.
5. چى ئه‌نجام بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى منداڵ. -
له رێكه‌وتى 30/1/2019 به‌رێز (كاروان حسین سعید) فه‌رمانبه‌ر له دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زاستى / هۆبه‌ى نێتۆرك، ناوبراو قوتابییه له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى توێژینه‌وه‌كه‌ى پێویستى به یارمه‌تى هه‌بوو سه‌ردانى سهنتهرهكهمانى كرد وه وانه ئه‌لكترۆنیه تۆماركراوهكانى سێ مامۆستاى وه‌رگرت بۆ ته‌واوكردنى ئیش و كاره‌كانى.
-
له رێكه‌وتى 10/2/2019 به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر (د. اسماعیل موسى مراد) بانگێشت كرا بۆ به‌شداریكردن له رێ و ره‌سمى ئاهه‌نگى یادى (10) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى زانكۆى ئیشك كه سازكرا له هۆڵى مامۆستا سه‌عد عبدالله له هه‌ولێرى پایته‌خت به ئاماده‌بوونى (د. یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى. به‌رێزیان له‌میانى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌یدا به‌م بۆنه‌یه پیرۆزبایى یادى دامه‌زراندنى (10) ساڵه‌ى زانكۆكهیانى كرد وه هیواى خواست ئه‌م زانكۆیه وه‌ك زانكۆكانى دیكه‌ى كوردستان ببێته رێ نیشانده‌ر و به‌ره‌و پێش بردنى خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان.
له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌رێز (د. ئیدریس هادی) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى (زانكۆى تیشك) تیشكى خسته سه‌ر چالاكى (10) ساڵى رابردوو له به‌شه جیاجیاكانیان و په‌یوه‌ندى كردنیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جیهاندا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به چالاكیه‌كانى زانكۆكهیانى كرد له ئه‌نجامدانى كۆنگره‌و كۆنفرانسى زانستى. -
له رێكه‌وتی 10/2/2019 رادیۆی (قناة الحرة الامريكي) به‌رێز عبدالحمید زێباری چاوپێكه‌وتنێكی كرد له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر (د. اسماعیل موسی مراد) ده‌رباره‌ی شاخی كۆره‌ك. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رێزیان باسی له چالاكی په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌و فه‌له‌ك كرد له كوردستان وه هه‌روه‌ها چه‌ندین زانیاری تر ده‌رباره‌ی شاخی كۆره‌ك.
-
له رێكه‌وتی 5/3/2019 به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر (د. اسماعیل موسی مراد) به‌شداری گفتوگۆی نامه‌ی قوتابی ماسته‌ر (لیث یاسر یاسین) كرد وه‌ك سه‌رۆكی لێژنه له به‌شی فیزیا / كۆلێژی په‌روه‌رده بۆ زانست له زانكۆی موصل به ناونیشانی (تتبع اثرالنشاط الشمسی علی طبقة الایونوسفیر للدورة الشمسیة 24).