سه‌نته‌ری زمان

سه‌نته‌ری زمان ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ زانكۆى سه‌لاحه‌ددینه‌، له‌ ساڵى 2005 وه‌ك یه‌كه‌م سه‌نته‌رى حكومى له‌ هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوه‌. كارى سه‌ره‌كى سه‌نته‌ره‌كه‌مان بریتیه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنى خولى فێربوونى زمانى ئینگلیزى بۆ فه‌رمانبه‌رانى حكومى و مامۆستایانى زانكۆ و قوتابیانى ده‌رچووى زانكۆكانى هه‌رێم وخه‌لكى تر وه‌كو كه‌رتى تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زمانى ئینگلیزى و به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندنى باڵا وه‌ك ماسته‌ر و دكتۆرا. له‌ ساڵانى ڕابردووى كاركردنمان نزیكه‌ى 4500 به‌شداربوو كۆرسه‌كانیان به‌ سه‌ركه‌وتووى ته‌واوكردووه‌ و بڕوانامه‌ى پێویستیان به‌ده‌ست هێناوه‌.